Home / ئنگليز / راگەياندنەكان باس لەرۆشتنى دەكەن كەچى ڤانخال ئامادەكارى بۆ وەرزێكى نوێ دەكات

راگەياندنەكان باس لەرۆشتنى دەكەن كەچى ڤانخال ئامادەكارى بۆ وەرزێكى نوێ دەكات

هەرچەندە لە لايەن راگەياندنەكانەوە دەنگۆكان گەرمبوون لە سەر رۆشتنى بەڵام لە ئێستادا ڤانخال راهێنەرى يانەى مانچستەريونايتد ئامادە كارى دەكات بۆ وەرزى داهاتوو.

لە لێدوانێكى بۆ رۆژنامەى (سنداى وۆرلد)ى ئنگليزى, راهێنەرە هۆڵەنديەكە وتى: ” بەشداريم كردوە لە هەموو ئامادەكارى و پلانەكانى يانەكە بۆ وەرزى داهاتوو”.

 

وتيشى: “خشتەى كارەكانمان بۆ تێكەڵە و ئەمەش كارێكى خراپە و يارمەتيمان نادات لە ئامادەكارى بۆ وەرزى داهاتوو”.

ئەگەر بەشدارى بكەين لە دەورى ئەوروپى ئەوا پێويستە لەسەرمان ياريەك لە سين وەك ئامادەكارى بكەين بۆ ئەو مەبەستەش پێويستمان بە ٨ رۆژ سەفەر هەيە, ئەمەش هەموو كارێكى زۆر سەختە و پێويستە ئامادەكارى تەواوى بۆبكەين”.

ئەوەى زياتر گومانەكان لەسەر مانەوەى ئەم راهێنەرە لا دەبات ئەوەيە كە لە ئێستاوە باس لە ئامادەكاريەكانى وەرزى داهاتوو دەكات ئەگەر شەيتانە سورەكان بە نيازبن دەستبەردارى ببن چۆن دەبێت بەو شێوەيە لە هەوڵدا بێت بۆ پێكهێنانى پێكهاتەيەكى تۆكمە بۆ وەرزى رابردوو.

 

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

باشترين ياريزانى جەولەى پێنجەمى چامپيۆنزليگ ئاشكرا كرد..

رۆژانى سێ شەمە و چوار شەمەى هەفتەى رابردوو ياريەكانى جەولەى پێنجەمى قۆناغى كۆمەڵەكانى چامپيۆنزليگ ئەنجامدرا ...