Home / ئنگليز / كلۆپ دواى ياريەكە چى بە دەزگاكانى راگەياندن وت..!!
%d9%83%d9%84%db%86%d9%be-%d9%88-%d9%87%db%8e%d9%86%d8%af%d8%b1%d8%b3%db%86%d9%86

كلۆپ دواى ياريەكە چى بە دەزگاكانى راگەياندن وت..!!

دوابەدواى يارى يانەكەى بەرامبەر بە چێڵسى لە هەفتەى پێنجەمى پريمەرليگ كە بە سەركەوتن بە ئەنجامى ٢-١ كۆتايى هات يۆرگن كلۆپى ئەڵمانى و راهێنەرى يانەى ليڤەرپوول بە دەزگاكانى راگەياندنى راگەياند ” شايستەى ئەو سەركەوتنە بوون چونكە باشترين ئاستى ئەم وەرزەيان لە گێمى يەكەم پێشكەش كرد”.

يۆرگن كلۆپ لەبەردەم دەزگاكانى راگەياندن وتى: “ياريەكە دەستپێكێكى زۆر جوانى هەبوو, ياريەكەمان كرد بە جەهەنەم, زۆرجوانە بينەرى ئەو ئاستە بەرزە بن كە پێشكەشمانكرد لە گێمى يەكەم, زۆر خێرابووين پێويستە لێرەوە فێرببين كە چۆن يارى بكەين لەگەڵ پێشكەوتنى ئەنجامەكە, لە كاتێكدا بە جياوازيەكى زۆر لە پێشەوە دەبين”.

وتيشى: “گێمى دووەم زۆر قورس بوو, چێڵسى گەرايەوە نێو ياريەكە, بەڵام زياتر لە گێمى يەكەم هەوڵماندا وەئەمەش بوە هۆى ئەوەى لە كۆتايدا سەركەوتوو بين و پێم وايە شايستە بووين, بەدڵنياييەوە گێمى يەكەم باشترين ئاستمان پێشكەش كرد كە دەتوانم بڵێم باشترين ئاستى ئەم وەرزەمان بوو, لە هەمووشى گرنگتر سێ خاڵەكە كە بەدەستمان هێنا”.

سەبارەت بە گۆڵە جوانەكەى جۆردان هێندەرسۆن كلۆپ وتى: “ئەو ئاستى بەردەوام لە باشترەوە بۆ باشترين دەروات بە پێى رۆشتنى كات, ئەمرۆ زۆرباش بوو توانى خەڵاتەكە بەدەست بهێنێت, بەرهەمى هەوڵ ماندووبوونى زۆرە كەتوانى ئەو گۆلە جوانە بكات”.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*