Home / جيهان / ڤيديۆ/ دواجار كاڤانى توانى سەركردايەتى پاريس بكات..

ڤيديۆ/ دواجار كاڤانى توانى سەركردايەتى پاريس بكات..

شەوى رابردوو لە يەكەم يارى هەفتەى پێنجەمى خولى فەرەنسى (ليگاوەن) يانەى پاريس سانجێرمان لە نێو ياريگاى (ميشال دۆرنادۆ) بوە ميوانى يانەى كان و توانى بە نيو دەرزەن گۆڵ ياريەكە بباتەوە.

لە ياريەكەدا كاڤانى بۆ يەكەمجار لە دواى ئيبراهيم ئۆڤيچى سويديەوە توانى سەركردايەتى يانەى پاريس سانجێرمان بكات, ئەويش دواى ئەوەى توانى سوپەرهاتريك لە بەرامبەر يانەى كان تۆمار بكات.

 

گۆلەكانى كاڤانى لە گێمى يەكەمى ياريەكەدا توانى لە خولەكەكانى (١٢ و ٢٣ و ٣٨ و ٤٥+٢) چوار گۆڵ تۆمار بكات گۆڵى يەكەم و سێيەمى بە ئەسيستى ماكسيوێل و گۆڵى دووەمى لە رێگاى لێدانى سزاوەبوو, هەروەها گۆڵى چوارەميشى بە ئەسيستى تۆماس مونير تۆماركرد.

لە گێمى دووەمى ياريەكەدا پاريس سانجێرمان دوو گۆڵى ترى لە رێگاى ياريزانان (لوكاس مۆرا و جان كيڤن ئۆگستين) لە خولەكەكانى ٦٧ و ٧٨ تۆماركرد.

 

پاريس سانجێرمان دواى ئەم بردنەوەيە كۆى خاڵەكانى لە پێنج ياريدا گەيشت بە ١٠ خاڵ و بە شێوەى كاتى لە پێشەنگدايە و چاوەرێى يانەكانى مۆناكۆ و نيس و بۆردۆ دەكات كە تەنها چوارياريان ئەنجامداوە و ئەم هەفتەيە پێنجەم يارى ئەنجام دەدەن, هەروەها يانەى (كان) تەنها ٦ خاڵى هەيە و لە ريزبەندى دەيەمە بەشێوەى كاتى.

ڤيديۆ/

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*