Home / ئسپانيا / بارشەلۆنە بە شێوەى كاتى خۆى گەياندە پێشەنگى ليگا..

بارشەلۆنە بە شێوەى كاتى خۆى گەياندە پێشەنگى ليگا..

يانەى بارشەلۆنە لە دەرەوەى ياريگاى خۆى و لە نێو ياريگاى (دى بوتاركى) سەركەوتنێكى گەورە و گرنگى بەدەستهێنا بەرامبەر يانەى ليگانيس كە ئەم وەرزە سەركەوتوە بۆ لاليگا بە ئەنجامى پێنج گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە چوارچێوەى ياريەكانى هەفتەى چوارەمى خولى پلەيەكى ئسپانى.

لە ياريەكەدا و دواى تەنها ١٥ خولەك بارشەلۆنە دەستپێكى گۆڵەكانى بە گۆڵێكى ئەستێرەى يانەكەى ليۆنێل ميسى بە ئەسيستى سوارێز دەستى پێكرد, دواتر سوارێز گۆڵێكى لە خولەكى ٣١ تۆماركرد بە ئەسيستى ميسى.

 

پێش ئەوەى گێمى يەكەمى ياريەكە كۆتايى بێت لە خولەكى ٤٤ نيمار بە ئەسيستى سوارێز گۆڵى سێيەمى تۆماركرد, ئەنجامى گێمى يەكەم بە سێ گۆڵى بێبەرامبەر كۆتايى هات.

لە گێمى دووەمدا ليۆنێل ميسى لە خولەكى ٥٥ توانى گۆڵى دووەمى خۆى و چوارەمى بارشەلۆنە تۆمار بكات, هەروەها كۆى گۆلەكانيشى لە لاليگاى ئەم وەرزەدا گەياندە ٤ گۆڵ, دواتر رافينيا ئەلكانترا توانى كۆتايى بە كاروانى گۆڵەكانى بارشەلۆنە بهێنێت ئەويش دواى ئەوەى توانى بە لێدانێكى جوان لە دەرەوەى ناوچەى سزا گۆڵى پێنجەم لە خولەكى ٦٤ تۆمار بكات, يانەى ليڤانس تەنها يەك گۆڵيان تۆمار كرد بەڵام يەكێك بوو لە گۆڵە جوانەكانى ياريەكە ئەويش دواى ئەوەى كە گابريێل ئابيلت لە رێگاى رێدانى راستەوخۆوە لە خولەكى ٨٠ تۆمارى بكات.

بەم گۆڵە يانەى بارشەلۆنە كۆى خاڵەكانى گەياندە ٩ خاڵ و بە شێوەى كاتى لە پێشەنگى لاليگايە, بەلام يانەى ليگانس بە چوار خاڵەوە لە پلەى سيازدەيەمە.

ڤيديۆ/

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*