Home / ئسپانيا / چەند ئامار و ژمارەيەك دواى بردنەوەى بارشەلۆنە لە يانەى ليگانيس..

چەند ئامار و ژمارەيەك دواى بردنەوەى بارشەلۆنە لە يانەى ليگانيس..

بارشەلۆنە سەركەوتنێكى گەورەى لە هەفتەى چوارەمى خولى پلەيەكى ئسپانى بەرامبەر بە يانەى ليگانيش تۆماركرد بە ئەنجامى پێنج گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك.

لە دواى كۆتايى هاتنى ياريەكە ياريزانان چەندين ژمارە و ئامارى نوێيان نوسيەوە كە گرنگترينيان بريتين لە:-

  • لە مانگى نيسانى ساڵى ٢٠١٥ وە تا ئێستا ئەمە يەكەمين جارە كە سيانەى ميسى و سوارێز و نيمار پێكەوە لە گێمى يەكەم گۆڵ تۆمار دەكەن.
  • لەم وەرزەدا سيانەى ميسى و نيمار و سوارێز دوو ياريە پێكەوە يارى دەكەن و توانيويانە هەرسێكيان گۆڵ تۆماربكەن.
  • ميسى لەم وەرزەدا هەشت گۆڵى تۆماركردوە, چوار گۆليان لە لاليگا و سيانيان بە هاتريك لە چامپيۆنزليگ هەروەها گۆڵێكيش لە جامى سوپەرى ئسپانيا.
  • ميسى لە دواى ٢٤ يارى لەگەڵ بارشەلۆنە بەشدارى لە ٣٨ گۆڵ كردوە (٢٤ گۆڵ و ١٤ ئەسيست).
  • ميسى دووەم ياريزانە لە لاليگا كە زۆرترين جار بە لێدانى سزا گۆڵى كردبێت كە ٤١ گۆڵە و لە دواى (رۆناڵدۆ كومان)ەوە دێت كە ٤٦ گۆڵى كردوە.
  • ميسى لە ژيانى وەرزشى خۆيدا ٨٩ لێدانى سزاى جێبەجێكردوە, توانيويەتى لەو رێژەيە ٦٩ گۆڵ تۆماربكات, بە رێژەى ٧٧%.
  • ميسى توانى لەگەڵ خوليۆ ساليناس يەكسان ببێتەوە كە هەردوكيان توانيويانە لە لاليگا لە ٣٤ يانە گۆلتۆماربكە, ئەم دوانە لە دواى رائول گۆنزالێسەوە دێن كە لە ٣٥ يانەى ئسپانى گۆڵى تۆماركردوە, تەنها ٤ يانە لە پێش ليۆنێل ميسى ماوە كە گۆلى لێ تۆمار نەكردبێت (لاس پالماس, قادش, مورسيا, خيريز).
  • ميسى لە دوو وەرزى رابردوو لەگەڵ ئەم وەرزەدا ١١ گۆلى بۆ لويس سوارێز دروستكردوە, ئەمەش واى كردوە ببن بە باشترين دوانە.
  • سوارێز ٦٠ گۆڵى لە ٦٦ يارى لە لاليگا تۆماركردوە.
  • رافينا ئەم وەرزە يەكەم گۆڵى بۆ بارشەلۆنە تۆماركرد, ئەمە لەكاتێكدا كە گۆڵى پێنجەمى بارشەلۆنە بوو لە كۆى ٩ لێدان بەئاراستەى گۆڵ.

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*