كاسياس چۆن باسى بردنەوەى رياڵ مەدريد دەكات لە كلاسيكۆ..

گۆڵپارێزى پێشوى يانەى رياڵ مەدريدى ئسپانى و ئێستايى يانەى پۆرتۆى پرتوگالى (ئيكەر كاسياس) خۆشحاڵى خۆى بۆ بردنەوەى يانەى شاهانە دەردەبرێت لە يارى كلاسيكۆى زەوى.

 

كاسياس لە پەرەى تايبەتى خۆى لە تۆرى كۆمەڵايەتى تويتەر نوسيويەتى (پيرۆزە لە مەدريديەكان) هەروەها ڤيديۆيەكيشى وەك دڵخۆشى خۆى لەگەڵدا پۆستكردوە.

دوايى چەندين ساڵ ئەمە يەكەم كلاسيكۆيە كە رياڵ مەدريد بەبێ كاسياس رووبەرووى بارشەلۆنە دەبێتەوە

شەوى رابردوو لە ميانى جەولەى ٣١ى خولى يانە پلە يەكەكانى ئسپانيا بارشەلۆنە ميواندارى لە يانەى ريال مەدريد كرد, لە ئەنجامدا ريال مەدريد بە دوو گۆڵى بنزيما و رۆناڵدۆ بەرامبەر بە گۆڵێكى پيكێ توانيان كلاسيكۆ لە سودى خۆيان يەگلايى بكەنەوە و جياوازى خاڵەكانيان لەگەل بارشەلۆنە كەم بكەنەوە بۆ حەوت خاڵ.

نيشاندانى زياتر

كۆمێنتت چيە..؟

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.