Home / جيهان / بارشەلۆنە ليۆنێل ميسى دەفرۆشێت..

بارشەلۆنە ليۆنێل ميسى دەفرۆشێت..

دوێنێ شەمە لە هەواڵێكى چاوەروان نەكراودا رۆژنامە ئنگليزى و ئسپانيەكان بلاويانكردەوە كە یانەى بارشلۆنە بەنيازە لە وەرزى داهاتوو لیۆنێل میسی بفرۆشێت بە يانەى مانچستەرسيتى ئنگليزى.

گرێبەستى ميسى لەگەڵ يانەى بارشەلۆنە تا ساڵى ٢٠١٨ يە, يانە كەتەلۆنيەكە بۆ ئەوەى ليۆ لەدواى كۆتايى هاتنى بۆندەكەى بە خۆرايى روو لە يانەيەكى تر نەكات, هەروەها بۆ ئەوەى پارەيەكى باشيان دەست بكەوێت بەنيازن لە وەرزى داهاتوو ليۆ بفرۆشن بە مانسيتى.

بەپێى هەواڵێكى رۆژنامەكانى ئنگلتەرا و ئسپانيا بەرپرسانى يانەى مانچستەرسيتى زۆر بەگرنگيەوە هەوڵ دەدەن بۆ ئەوەى باشترين ياريزانى جيهان ببەنە ريزەكانيان بە گرێبەستێكى خەياڵى و ناوازە كە لە مێژووى تۆپى پێ وێنەى نەبووبێت.

هاندەرانى يانەى مانچستەرسيتى لە رێگاى تۆرە كۆمەڵايەتيەكانەوە خۆشحالى خۆيان دەردەبرن بە ئەنجامە باشەكانى يانەكەيان لە ژێر سەرپەرشتى پيپ گوارديۆلاى ئسپانى, هەروەها دووپاتى دەكەنەوە كە يانەكە پێويستى بەميسى و هەروەها نيمارداسيلڤاش نيە.

جێى ئاماژەيە پێشتر گوارديۆلا لە لێدوانێكى رايگەياند كە هيواخوازە ميسى لە بارشەلۆنە بمێنێتەوە و هەر لەوێش كۆتايى بە ژيانى وەرزشى بهێنێت.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*