Home / ئسپانيا / ژمارە و ئامارەکانی مێژووی نێوان ڕیاڵ و ئیسپانیۆل
real-madrid-espanyol-2030201447

ژمارە و ئامارەکانی مێژووی نێوان ڕیاڵ و ئیسپانیۆل

ياريەكانى خولى ئيسپانيا كە ناسراوە بە لاليگا بەردەوامەو پێى ناوەتە هەفتەى چوارەم و لە يەكێك لەياريەكانى ئەو هەفتەيەشدا يانەى ڕياڵ مەدريد سەفەرى هەرێمى كەتەلۆنيا دەكات بۆ ڕووبەڕو بونەوەى يانەى ئيسپانيۆل لەسەر ياريگاى باور ٨ .

*بردنەوەى ڕياڵ مەدريد لەبەرامبەر ئيسپانيۆل ژمارەيەكى پێوانەيى لەگەڵ يانەى بەرشەلۆنەدا يەكسان دەكاتەوە كە لە ئێستادا ١٥ يارى لەسەر يەكى لە خولى ئيسپانيا بردوەتەوە،كاتێك يانەى بەرشەلۆنە توانى لە سەردەستى گوارديولا ١٦ يارى لەسەر يەك بردنەوە بەدەست بێنێت لە خولى ئيسپانى لە وەرزى ٢٠١٠ _٢٠١١

*ئيسپانيۆل بردنەوەى بەدەست نەهێناوە لە ١٧ يارى لەسەريەك لەخولى ئيسپانيدا بەرامبەر يانەى ڕياڵ مەدريد،لەو ١٧ ياريەدا ١٤ يارى شكستى هێناوەو ٣ ياريش يەكسان بوونە لە مێژووى ڕووبەڕوبونەوەى نێوانياندا.

*ڕياڵ مەدريد ٧ يارى بردوەتەوە لە ئيسپانيۆل لە دواين ٨ يارى نێوانيان لەسەر ياريگاى تايبەت بە يانە كەتەلۆنيەكە.

*كۆتا بردنەوەى يانەى ئيسپانيۆل بەرامبەر يانە مەدريديەكە لە خولى ئيسپانيدا دەگەڕێتەوە بۆ مانگى يەكى ٢٠٠٧ كە تيايدا يانە كەتەلۆنيەكە بەئەنجامى دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك براوە بوو.

*ئيسپانيۆل نەيتوانيوە بردنەوە بەدەست بێنێت،لەيەكەم سێ يارى خولى ئيسپانيدا كەئەمە بۆ سێ وەرزە ڕوو دەدات لە ماوەى پێنج وەرزى ڕابردوودا كە لەم وەرزەشدا تا ئێستاخاوەنى يەكسان بونێكو دوو دۆڕانە.

*لەبەرامبەر ئيسپانيۆلدا لە وەرزى ٢٠١٥ / ٢٠١٦ كريستيانۆ ڕۆناڵدۆ بوو بەدووەم ياريزان كە بتوانێت لەماوەى ئەو وەرزەدا ٨ گۆڵ لەو يانەيە تۆمار بكات كەئەمەش تەنها ياريزان تيلمۆ زارا لە وەرزى ١٩٥٠ / ١٩٥١ تۆمارى كردوە

*كريستيانۆ ڕۆناڵدۆ توانيويەتى ٥ گۆڵ تۆمار بكات لە ياريگاى (باور٨)

*بابلۆ بەياتى تاكە ياريزانە بەشدارى زۆربەى گۆڵەكانى ئيسپانيۆلى كردبێ لەم وەرزەدا كە دوو گۆڵى تۆمار كردووەو سێ ئەسێستيشى هەيە

*كيكى سانچێزى ڕاهێنەرى ئيسپانيۆل لە ژيانى ڕاهێنەرايەتيدا و لە دواين دە يارى بەرامبەر يانەى ڕياڵ مەدريد ٨ يارى دۆڕاندووەو ٢ يارى بردوەتەوەو يەك ياريش يەكسان بووە.

 

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*