Home / ئيتاليا / چەند ژمارە و ئامارێكى سەرنج راكێش لەسەر يارى نێوان (ئەنتەرميلان – يوڤانتۆس)..

چەند ژمارە و ئامارێكى سەرنج راكێش لەسەر يارى نێوان (ئەنتەرميلان – يوڤانتۆس)..

بريار وايە ئەمرۆ يەك شەمە لە كاتژمێر ٧:٠٠م بەكاتى هەرێمى كوردستان لە نێو ياريگاى جۆزێپى مياتزا لە شارى ميلانۆ يانەى يوڤانتۆسى پاڵەوانى وەرزى رابردوو ببێتە ميوانى يانەى ئەنتەرميلان لە چوار چێوەى ياريەكانى هەفتەى چوارەمى خولى پلە يەكى ئيتاليا.

هاندەران و عاشقانى تۆپى پێى ئيتاليا بە تامەزرۆييەوە لە چاوەروانى دەستپێكردنى يارى نێوان (ئەنتەرميلان – يوڤانتۆس)ن, يانەى يوڤانتۆس كە لە سێ ياريدا نۆ خاڵى هەيە بۆ ئەوەى لە پێشەنگى خولەكە دور نەكەوێتەوە هەول بۆ سەركەوتن دەدات, بەڵام يانەى ئەنتەرميلان تەنها چوار خاڵى هەيە و بۆ نزيكبوونەوە لە ريزبەندى هەوڵ بۆ سەركەوتن دەدات.

گرنگترين ژمارە و ئامارەكان لەسەر يارى نێوان (ئەنتەرميلان – يوڤانتۆس).

  • يانەى يوڤانتۆس لە دواين حەوت ياريدا دووچارى شكست نەبوەتەوە, لە دواين يارى كە رووبەرووى ئەنتەرميلان بوەتەوە بە ئەنجامى دوو گۆڵى بێبەرامبەر براوە بوە.
  • دواين سەركەوتن كە ئەنتەرميلان بەرامبەر بە يوڤانتۆس بەدەستى هێنابێت لە خولى ئيتالى, دەگەرێتەوە بۆ مانگى چوارى ساڵى ٢٠١٠, هەروەها لەو كاتەوە تا ئێستا سێ يەكسان, وە سێ جاريش دووچارى شكست بوەتەوە.
  • ئەنتەر ميلان لە وەرزى نوێى خولى پلە يەكى ئيتاليا تا ئێستا تەنها پێنج تۆپى ئاراستەى گۆڵ كردوە, ئەم رێژەيەش كەمترە لە هەموو يانەكانى بەشداربووى خولەكە.
  • ئەنتەرميلان لە دواين هەشت ياريدا لە خولى پلەيەكى ئيتالى گۆلى لێكراوە دواين يارى كە تۆرەكەى بە خاوێنى هێشتوەتەوە لە مانگى نيسانى ئەمساڵ بوە بەرامبەر بە يانەى ناپۆلى.
  • لە دواين ٣١ يارى لە خولى پلەيەكى ئيتالى يانەى يوڤانتۆس توانيويەتى ٢٩ يارى براوە بێت, ئەوەش لە كاتێكدا ئەو دوو ياريە يەكێكيان يەكسان بوە و ئەوى تريان دۆراوە.
  • يانەى ئەنتەرميلان لە خولى كالچيۆى ئەم وەرزەدا تەنها سێ گۆڵى تۆمار كردوە, ئەو سێ گۆڵەش ماورۆ ئيكاردى لە دواى خولەكى ٧٠وە تۆماريكردوە.
  • لەم وەرزەدا يوڤانتۆس لە رێگاى هەڵكردنى لا (وكنيە) دوو گۆڵى لێكراوە, ئەمەش لە كاتێكدايە كە بە درێژايى وەرزى ٢٠١٥-٢٠١٦ ئەو رێژە گۆڵەى لێكراوە لە لێدانى لاوە.
  • ماورۆ ئيكاردى هێرشبەرى يانەى ئەنتەرميلان تا ئێستا توانيويەتى لە كۆى حەوت رووبەروو بوونەوە ٦شەش گۆڵ لە يانەى يوڤانتۆس بكات.
  • ئەنتۆنيۆ كاندريڤا چوار پاسى يەكلاكەرەوەى بە ماورۆ ئيكاردى داوە, ئەمەش بەو رێژەيەى كە لە هەر ٣٩ خولەكێك لە نێو ياريگا پاسێكى يەكلاكەرەوەى گەياندبێت بە ئيكاردى.
  • هيگواين ٢٣ گۆڵى لە ٢١ يارى تۆمار كردوە لە خولى ئيتالى لە ماوەى ساڵى ٢٠١٦.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*