Home / ئنگليز / واتفۆرد بە بردنەوەى لە مانيو دووەم سەركەوتنى لە پريمەرليگ تۆماركرد..
%d8%b2%db%86%d9%86%d9%8a%da%af%d8%a7

واتفۆرد بە بردنەوەى لە مانيو دووەم سەركەوتنى لە پريمەرليگ تۆماركرد..

دواى نيوەرۆى ئەمرۆ يەك شەمە لە ميانى ياريەكانى هەفتەى پێنجەمى خولى نايابى ئنگليزى يانەى واتفۆرد لە نێو ياريگاى (فيكرج رۆد) ميواندارى لە يانەى مانچستەريونايتد كرد و توانى بە ئەنجامى سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك ياريەكە بباتەوە و دووەم سەركەوتنى خۆى لە پريمەرليگى ئەم وەرزە تۆمار بكات.

يانەى مانچستەر يونايتدى ئنگليزى بەسەرپەرشتى راهێنەرى پرتوگالى (جۆزيە مۆرينيۆ) بەردەوامە لە شكستەكانى و تا ئێستا لە پريمەرليگ لە كۆى پێنج يارى دوو يارى دووچارى شكست هاتوە كە دواين يارى ئەمرۆ بەرمبەر بە يانەى واتفۆرد بوو.

لە ياريەكەى ئەمرۆدا خاوەن ياريگا توانى دەستپێشخەرى بكات و لە خولەكى ٣٤ لە رێگاى ياريزان ئيتيان كابۆى گۆڵى يەكەم تۆمار بكەن, ئەم تاكە گۆڵە نازناوى گێمى يەكەمى ياريەكە بوو.

لە گێمى دووەمدا و لە سەرەتاوە شەيتانە سورەكان بەبەهێزى هاتنە نێو ياريگاوە و توانيان لە خولەكى ٦٢ لە رێگاى ماركۆس راشفۆرد گۆڵى يەكسان بوون تۆمار بكەن, بەڵام ئەم ئەنجامە تا خولەكى ٨٣ بەردەوام بوو تا ئەو كاتەى ياريزان خوان كاميلۆ زۆنيگا هاتە نێو ياريگا و بەيەكەم بەركەوتنى بەتۆپ گۆلى پێشكەوتنى بۆ واتفۆرد تۆماركرد, هەروەها لە خولەكى ٩٠+٥ هەمان ياريزان (كاميلۆ زۆنيگا) توانى لێدانێكى سزا بگرێت بۆيانەكەى و ياريزان ترۆى دينى جێبەجێى كرد و توانى گۆڵى سێيەم تۆماربكات.

بەم شێوەيە مانيو بۆ سێيەم يارى لەسەر يەك دووچارى شكست بوويەوە لە چامپيۆنز ليگ و لە پريمەرليگ, لە ئێستادا بە ٩ خاڵەوە لە ريزبەندى شەشەمە و يانەى واتفۆرد بەم بردنەوەيە كۆى خاڵەكانى بەرزكردەوە بۆ ٧ خاڵ و ئێستا لە ريزبەندى هەشتەمى پريمەرليگە.

ڤيديۆ/

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*