Home / ووتار / تۆپی پێ به‌ر له‌وه‌ی له‌ یاریگادا ئه‌نجام بدرێ له‌ مێشكی ڕاهێنه‌ردایه‌

تۆپی پێ به‌ر له‌وه‌ی له‌ یاریگادا ئه‌نجام بدرێ له‌ مێشكی ڕاهێنه‌ردایه‌

ئه‌مه‌ وته‌ی یه‌كێ له‌ كه‌سایه‌تیه‌كانی تۆپی پێیه‌ (كلاوديۆ رانێرى)يە كە قسه‌كى ته‌واو ڕاسته‌ و لە جێى خۆيەتى.

ئه‌ركی ڕاهێنه‌ر به‌ر له‌ هه‌موو شتێ پشتگیری تیپه‌كه‌یه‌تی و دروست كردنی خۆشه‌ویستیه‌ له‌ نێوانیان هه‌موو كاتێ وتومه‌ زۆرێك له‌ یانه‌كان پێویستیان به‌ ڕاهێنه‌ر نیه‌ ته‌نها پێویستیان به‌ كه‌سێكه‌ كه‌ بتوانێ خۆشه‌ویستی و ته‌بایی بخاته‌ نێو یاریزانه‌كان ئه‌م كاره‌ش زۆر كات ته‌نها به‌ كه‌سێ ئه‌كرێ كه‌ پێشتر ئه‌ندام بووبێ له‌و یانه‌یه‌ وه‌كوو یاریزان یان كارگێڕی

زیدان وه‌كوو یاریزان یاریزانێكی مه‌زن بوو زیدان بۆیه‌ ئه‌بێ به‌ ڕاهێنه‌رێكی سه‌ركه‌وتوو چونكه‌ هه‌روه‌ك چۆن له‌ یاریگادا به‌ ئه‌قڵ یاری ئه‌كرد ئاوا ئه‌توانێ به‌و ئه‌قڵیه‌ته‌وه‌ له‌ كاری ڕاهێنه‌رایه‌تی كاری مه‌زن بكا.
زێدان سێ باشترین كار كه‌ له‌ ڕیال مه‌درید كردوه‌یتی بریتیه‌ له‌:-
یه‌كه‌م: دروست كردنی خۆشه‌ویستی له‌ نێو یاریزانان و دور خستنه‌وه‌یان له‌ لێدوانی دژ به‌ یه‌ك كه‌ ئه‌مه‌ گرینگترین كاره‌ بۆ ڕاهێنه‌ر.
دووه‌م: هێنانه‌ ده‌ره‌وه‌ی ڕۆناڵدۆ له‌ ناوچه‌ی سزا كه‌ پێشتر بینیتز و وه‌رزی ڕابردووی ئه‌نچلۆتی په‌یڕه‌ویان ئه‌كرد زیدان هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ ئه‌م كاره‌ی كرد به‌گوێره‌ی بینینی یاریه‌كانی ڕابردوو وه‌ باش له‌وه‌ تێگه‌شت كه‌ ڕۆناڵدۆ پێویستی به‌ ئازادیه‌ له‌ ناو یاریگا وه‌ زیدان زیاتر پشتگیری بنزیمه‌ ئه‌كا هه‌م له‌ كه‌یسی ڤالبوێناو هه‌م له‌ ڕیال مه‌درید بنزیمه‌ وه‌رزه‌كانی تر یاریزانێكی ئاسایی بوو ئاستی جێگیر نه‌بوو گه‌ر چه‌ند یاریه‌ك ئاستی باش بووایه‌ چه‌ند مانگێك ون ئه‌بوو هه‌رچه‌نده‌ ڕۆناڵدۆ و بنزیمه‌ شه‌وی ڕابردوو خراپترین ئاستیان پێشكه‌ش كرد به‌ڵام كاری ئه‌وان گۆڵ كردنه‌ به‌ تایبه‌ت بنزیمه‌ پێویسته‌ هێرشبه‌ری ژماره‌ ٩ی تیپ له‌ نیو فرسه‌ گۆڵ بكا.

سێیه‌م: پشت به‌ستن به‌ كاسمێڕۆ .

دوای فرۆشتنی ئه‌ڵۆنسۆ به‌ بایه‌رن مونیخ ڕیال مه‌درید گه‌وره‌ترین كێشه‌ی بۆ دروست بوو له‌ ئیرتیكاز به‌ بڕوای خۆم و به‌ گوێره‌ی شاره‌زایی خۆم ئیرتیكاز كاریگه‌رترین شوێنی تیپه‌ سه‌یری یانه‌ تێك شكاوه‌كانی جیهان بكه‌ن و سه‌یری یاریه‌كانی بكه‌ن بێ گوومان هه‌ست به‌ نه‌بوونی ئیرتیكازێكی باش ئه‌كه‌ی . له‌ وه‌رزی ڕابردوو تا ئه‌م ٦.٧ یاریه‌ی كۆتایی كه‌ كاسمێڕۆ یاری كردووه‌ و كڕوس و مۆدریچ چونه‌ته‌ یاری خۆیان ڕیال مه‌درید له‌ هیچ یاریه‌كدا ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌م یاریانه‌ تیپێكی تۆكمه‌و ته‌واو نه‌بووه‌ ئه‌مه‌ش بیر كردنه‌وه‌ی زیدانه‌ كه‌ بیركردنه‌وه‌یه‌كی زۆر باشه‌ پێی وایه‌ هه‌ر یاریزانه‌و پێویسته‌ له‌ شوێنی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی یاری بكا تا ئاستی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی پێشكه‌ش بكا.

نووسەر: هەكارى قانع

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

بارشەلۆنە لاوازترە لەوەى لەگەڵ ميسى بە تۆقێنەر دەيبينين..

پێدەچێت ئەنجامەكانى ئەم دواييەى بارشەلۆنە هەموانى لە خشتە بردبێت, بارشەلۆنە پێشەنگە و هەموو ياريەكان دەباتەوە, ...