Home / ئسپانيا / ريال مەدريد بەردەوامە لە سەركەوتن, زيدان توانى ژمارەكەى گوارديۆلا بشكێنێت..

ريال مەدريد بەردەوامە لە سەركەوتن, زيدان توانى ژمارەكەى گوارديۆلا بشكێنێت..

لە ميانى ياريەكانى هەفتەى چوارەمى خولى پلەيەكى ئسپانى ناسراو بە لاليگا يانەى رياڵ مەدريد بوە ميوانى يانەى ئسپانيۆل و بەبێ دوو لە ئەستێرەكانى توانى بە ئەنجامى دوو گۆڵى بێبەرامبەر ياريەكە بباتەوە.

يارى هەفتەى چوارەمى رياڵ مەدريد لە خولى ئسپانى بەبێ هەريەكە لە بەيل و رۆناڵدۆ بەرێوە چوو, بەڵام ئەمە نەبوە رێگر لەبەردەم سەركەوتنەكانى يانە مەلەكيەكە.

لە گێمى يەكەمى ياريەكەدا بە دياريكراوى لە خولەكەكانى كۆتايى گۆڵ دروستكەرى كۆلۆمبى جەيمس رۆدريگز توانى رياڵ مەدريد بكاتە خاوەنى گۆڵێك.

لە گێمى دووەميشدا كەريم بنزيمەى فەرەنسى و هێرشبەرى شاهانە توانى گۆڵى دووەم لە خولەكى ٧١ تۆمار بكات, تا كۆتايى ياريەكە ئەنجام بە دوو گۆڵ لە سودى رياڵ مەدريد بوو.

هەريەكە لە جەيمس رۆدريگز و كەريم بنزيمە يەكەم گۆڵى خۆيان لەم وەرزەى لاليگادا تۆماركرد, هەروەها زينەدين زيدانى فەرەنسى بەم بردنەوەيە كە بردنەوەى ژمارە ١٦ بوو لەسەريەك, توانى ژمارەكەى گوارديۆلا بشكێنێت كە بەهەمان شێوە ١٦ يارى دووچارى شكست نەهاتبوو.

لە ئێستادا ريال مەدريد لە كۆى چوار يارى خاوەنى ١٢ خاڵە و پێشەنگى خولى ئسپانى گرتوە, لە بەرامبەريشدا يانەى ئسپانيۆل بە ٢ خاڵەوە لە ريزبەندى ١٦ يەمدايە.

ڤيديۆ/

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*