Home / ئسپانيا / بەهۆى يانەى بارشەلۆنەوە يانەى رياڵ مەدريد سزاى ئەستێرەيەكى دەدات..!

بەهۆى يانەى بارشەلۆنەوە يانەى رياڵ مەدريد سزاى ئەستێرەيەكى دەدات..!

رۆژنامەكانى ئسپانيا بلاويانكردەوە كە يانەى رياڵ مەدريدى شاهانە بەنيازە گرێبەست لەگەڵ ئەستێرەى ئنگليزى (داڤيد بێكهام) ياريزانى پشووى مۆربكات و بيكات بە باڵوێز ريال لە ئەمريكاى باكور.
دوێنێ يەك شەمە رۆژنامەى (ديفنسا سێنترال) ئاشكراى كرد, كە يانەى رياڵ مەدريد دايڤيد بێكهام دەكات بە باڵوێزى يانەكە لە وڵاتى ئەمريكاى باكور, هەروەك ئەوەى كە لەگەڵ رۆناڵدۆى بەرازيل ئەنجاميدا و كردى بە باڵوێزى رياڵ مەدريد لە ئەمريكاى باشور.
رۆژنامەكە ئاماژەى بۆ ئەوەشكرد كە يانە شاهانەييەكە هەوڵ دەدات ناوى كەسايەتيە گەورەكانى لە هەموو جيهاندا دەست بكەوێت, لە ئێستاشدا هەردوو هەمريكاى باكور و باشورى وەك سەرەتا بەكارهێناوە و بۆ ئەو مەبەستە دوان لە ياريزانە دێرينەكانى يانەكە رۆناڵدۆى بەرازيلى و بيكهامى ئنگليزى وەك باڵوێز دەستنيشانكردوە.
 رۆژنامەكە دەشڵێت ئەم پلانەى يانەى رياڵ مەدريدى ئسپانى دەكرێت گەورەترين وەڵام بێت بۆ ئەستێرەى پێشووى مەلەكى رائول گۆنزاليس كە چەند رۆژێك پێش ئێستا لە ئاهەنگى كردنەوەى نوسينگەى بارشەلۆنە لە ئەمريكاى باشور ئامادەبوو, بەڵام بوە جێگاى رەخنەى سەرجەم هاندەرانى شاهانە لە هەموو جيهاندا.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*