Home / ئسپانيا / لێدوانى زيدان دواى سەركەوتنيان بەسەر ئسپانيۆل..

لێدوانى زيدان دواى سەركەوتنيان بەسەر ئسپانيۆل..

شەوى رابردوو لە هەفتەى چوارەمى خولى ئسپانى رياڵ مەدريد توانى لە دەرەوەى ياريگاى خۆى بەسەر يانەى ئسپانيۆل سەربكەوێت بە ئەنجامى ٢-١, دوابەدواى ياريەكەش زينەدين زيدانى فەرەنسى و راهێنەرى يانەى شاهانە بۆ دەزگاكانى راگەياندن دوان.

زيدان وتى: “رياڵ مەدريد لە ياريەكى پر لە كێشە لەگەل يانەيەكى بەهێزى وەك ئسپانيۆل شايستەى سەركەوتن بوو”.

سەبارەت بە هەريەكە لە جەيمس رۆدريگز و كەريم بنزيمە كە توانيان بە دووگۆڵ رياڵ مەدريد سەربخەن, زيدان وتى: “سەركەوتنێكى شايستەمان تۆماركرد بەرامبەر بە يانەيەكى ركابەر, رووبەروى چەندين كێشە بووينەوە بەتايبەتى لە گێمى يەكەم, وە ئەوەش ئاساييە كە لە دەرەوەى ياريگاى خۆماندا دووچارى فشارێكى زۆر ببينەوە”.

وتيشى: “دڵخۆشم بەو ئاستە بەرزە كە هەريەكە لە جەيمس رۆدريگز و كەريم بنزيمە پێشكەشيان كرد, لەم ماوەيەدا لەماوەى هەر سێ رۆژ جارێك ياريمان هەيە پێويستە زۆر بەورياييەوە يارى بكەين”.

لە كۆتاييشدا وتى: “زۆر خۆش دەبێت بتوانين ژمارە پێوانەييەكان لە ليگا بشكێنين, بەڵام ئەوەى ئەمرۆ بەدەستمان هێنا (بردنەوەى ١٦ يارى لەسەر يەك لە ليگا) بە هەوڵ و تواناى خەموومان بوە, بەلاى منەوە پێم خۆش نيە بەراورد بكرێت لە نێوان ئەوەى بەدەستمان هێناوە لەگەل يانەكانى تر”.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*