Home / ئسپانيا / بەرگريكارێكى بەرشەلۆنە بیرلە جێهێشتنى يانە كەتەلۆنيەكە دەکاتەوە…

بەرگريكارێكى بەرشەلۆنە بیرلە جێهێشتنى يانە كەتەلۆنيەكە دەکاتەوە…

ئەلێکس ڤیدالى بەرگریكارى یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی بەهۆی بەشدارى پێ نەكردنى لە لايەن لويس ئينريكى ڕاهێنەرەوە لەدوو یاری ڕابردووی یانەکەی بەرامبەر سێلتیکی ئوسکتلەندی لەخولی یانەپاڵەوانەکانی ئەوروپا و لیگانس لەگەڕی چوارەمی لاليگاى ئيسپانى ،بیرلەڕۆیشتن لەیانە كەتەلۆنيەكە دەکاتەوە.

ڤيدالى تەمەن ٢٧ ساڵ لەلایەن دوویانەی ئیتاڵییەوە گرنگی پێدەدرێت،ئەوانیش يانەكانى ئینتەرمیلان و ناپولیە،ئەگەر لویس ئینریکی نەتوانێت ڤیدال ڕازیبکات بەمانەوە لەیانەکەی ئەوا زۆرنزیکە لەوەی ڤیدال لەگواستنەوەکانی زستانەدا ڕووبکاتە یەکێک لەو دوو یانە ئیتاڵیە کەگرنگی پێدەدەن.

ئەلێکس ڤیدال تەنها لەیارییەکەی ئالاڤێس بەشداربووە لەخولی ئیسپانیا، لەگەڕی سێیەم کەلەویارییەدا بەرشەلۆنە لەناویاریگای کامپ نو توشى شكست بوو بەئەنجامی ٢ گۆڵ بەرامبەر بەگۆڵێک.

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

بارشەلۆنە لەگەڵ ئام ياريزانە گەشتۆتە رێككەوتن بۆ نوێكردنەوەى گرێبەستەكەى..

يانەى بارشەلۆنەى ئسپانى دوا بە دواى ياريەكەيان بەرامبەر يانەى يوڤانتۆسى ئيتالى لە جەولەى پێنجەمى قۆناغى ...