Home / ئسپانيا / دەيەوێت وەك ميسى و نيمار بێت, ئەستێرەيەكى يانەى بارشەلۆنە بەڵێنێك بە هاورێكانى دەدات ئەگەر..

دەيەوێت وەك ميسى و نيمار بێت, ئەستێرەيەكى يانەى بارشەلۆنە بەڵێنێك بە هاورێكانى دەدات ئەگەر..

دواى ئەوەى لويس سوارێزى ئۆرۆگواى و هێرشبەرى يانەى بارشەلۆنە رەتيكردەوە هاوشێوەى هەردوو هاورێى نيمار و ميسى پرچى بۆيە بكات, ئۆمتيتى بەڵێنێكى سەير بە هاورێكانى دەدات و لە كاتى هاتنەدى ئاواتەكەى هاوشێوەى ميسى و نيمار پرچى سپى دەكات.

epa05426236 FC Barcelona's new player Samuel Umtiti of France poses for the media during his presentation at the Camp Nou stadium in Barcelona, northeastern Spain, 15 July 2016.  EPA/TONI ALBIR

پێدەچێت بۆيە كردنى پرچى سەر بووبێت بە خوو, لە سەرەتاى وەرزێكى نوێ هەريەكە لە ميسى و نيمار بە پرچى بۆيە كراوەوە دەركەوتن, لە دواى ئەوەى بارشەلۆنە توانى بە ئەنجامى حەوت گۆڵى بێ وەڵام لە يانەى سێلتيك  بباتەوە ئۆمتێتى بەلێنى بە هاورێكانى دا كە ئەگەر هاتوو توانيان جامى يانە پاڵەوانەكانى ئەوروپا بەدەست بهێنن, ئەوا پرچى بۆيە دەكات هاوشێوەى ميسى و نيمار.

جێگاى ئاماژەيە ئۆمتێتى لەگەڵ بارشەلۆنە لە وەرزى ٢٠١٦-٢٠١٧ ئاستێكى باشى پێش كەشكردوە, و توانيويەتى لە هێڵى بەرگرى يانە كەتەلۆنيەكە دەورێكى باشى هەبێت.

 

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*