Home / ئيتاليا / ئەلێگری: شكست بەرامبەر ئەنتەرميلان پێويستە گڕمان تێبەردات..
%d8%a6%db%95%d9%84%db%8e%da%af%d8%b1%d9%89

ئەلێگری: شكست بەرامبەر ئەنتەرميلان پێويستە گڕمان تێبەردات..

شەوى رابردوو لە ميانى ياريەكانى هەفتەى چوارەمى خولى پلە يەكى ئيتاليا لە نێو ياريگاى جۆزێپى مياتزا لە نێو ميلانۆ ئەنتەرميلان ميواندارى لە يانەى يۆڤانتۆس كرد و توانى بە ئەنجامى دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆلێك ياريەكە بە سودى خۆى كۆتايى بهێنێت.

لە دواى ياريەكە راهێنەرى يانەى يۆڤانتۆس ماسيمليانۆ ئەلێگرى بۆ دەزگاكانى راگەياندن دواو: “وتى یانەی ئینتەرمیلانی ڕکابەریان شایستەی براوەوون, پێويستە ئەم شكستە گرمان تێبەربدات”.

وتيشى: “ئێمە بەخراپی و بڵاوی دەستمان پێکرد، ئەم دۆڕانە ئەبێ فێرمان بکات و وانەی لێوەربگرین و گڕمان تێبەردات بۆ یارییەکانی تر، جارێکی تر بمانگەڕێنێتەوە بۆناو کەشی یاریگا.

درێژەى بە قسەكانيدا و وتى: “یاری شێوەیەکە لە شەڕو توندی،ئێمەش زیاتر پێويستمان بە خۆراگريە, پێم وايە بیانیچ لە جێگاى بەردەم بەرگريكاراندا زۆر زيرەكە, لەبەر گرنگى ياريەكە لەو جێگايەم بۆدياريكرد هەرچەندە وەرزى رابردو تەنها ٩ يارى كردوە, بەلام ئاستێكى باشى پێشكەش كرد”.

ئەوەشی ووت: “کێشەی حەقیقی ئەمڕۆی خانمەپیرەکە، لایەنی تەکنیکی بوو کەخراپ بوین، ئەمساڵ سێ گۆڵمان لەگۆشەکانەوە لێکراوە، پێویستە چارەسەری بۆبدۆزینەوە.

لەکۆتایشدا ڕاهێنەرەکەی خانمە پیرەکە بێهیوانەبوو بۆ یارییەکانی داهاتوو ووتی: “ئەمەکۆتایی هەمووشتێک نیە، دەكرێت كەمێك شڵەژاويمان پێوە دياربێت بۆ يارى داهاتوو, بەڵام دەتوانين ئامادەبين بۆ بەرامبەر يانەى کالیاری”.

جێگاى ئاماژەيە بەو شكستەى كە بەرامبەر ئەنتەر دووچارى بوويەوە يوڤانتۆس ئێستا خاوەنى ٩ خاڵە لە كۆى چوار يارى و لە پلەى دووەمى ريزبەندى كالچيۆ دێت, هەروەها ئەنتەرميلان خاڵەكانى گەياندە حەوت خال و لە ريزبەندى شەشەم دێت.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*