Home / ئنگليز / زانيارى نوێ لەسەر پێكانەكە هارى كين..

زانيارى نوێ لەسەر پێكانەكە هارى كين..

لە هەفتەى پێنجەمى خولى نايابى ئنگليزى يانەى تۆتنهام لە نێو ياريگاى وايت هارت لين ميواندارى لە يانەى سەندەرلاند كرد و توانى بە ئەنجامى گۆڵێكى خاوێن ياريەكەى لێ بباتەوە.

هارى كين توانى تاكە گۆڵى ياريەكە لە خولەكى ٥٩ تۆمار بكات, بەڵام كين تا خولەكى ٨٧ لە نێو ياريگا بوو دواتر لە لايەن راهێنەرەوە هێنرايە دەرەوە بە شێوەيەكى ناچارى, چونكە لەو خولەكەدا هارى كين دووچارى پێكانێكى قورس بوويەوە لە ئاستى ئەژنۆيدا كە ئەمەش وادەكات بۆ ماوەيەكى زۆر لە ياريگاكان داببرێت.

سەبارەت بە پێكانەكەى هارى كينى تەمەن ٢٣ ساڵ رۆژنامەى دەيلى مەيلى بريتانى رايگەياند دواى ئەوەى رۆژى دووشەمە پشكنينى پزيشكى بۆ كين ئەنجامدراوە دەركەوتوە كە دوچارى شكاوى نەبوە بەڵام ئازارەكە لە بەستەرەكانى ئەژنۆيدايە و ئەمەش وا لەو هێرشبەرە دەكات كە بۆ ماوەى دوومانگ لە ياريگاكان داببرێت.

رۆژنامەكە ئاماژەى بۆ ئەوە كردوە كە ئەگەرى هەيە كين نەتوانێت لەگەڵ ئنگلتەرا بەشدارى يارى داهاتووى پاڵاوتنەكانى مۆنديال بكات بەتايبەتى بەرامبەر ئوسكوتلەندا كە لە مانگى ١١ى ئەمساڵ لە نێو وێمبڵى ئەنجام دەدرێت.

جێى ئاماژە پێكردنە كە لەم پێكانەى هارى كين زەرەرمەندى يەكەم تەنها يانەى تۆتنهامە چونكە كين بۆ ماوەى شەش تا هەشت هەفتە لە ياريەكانى تۆتنهام دادەبرێت.

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*