Home / ئسپانيا / ڤيديۆ/ ميسى بە ئاسانى بەرگريكارانى يانەكەى تێكدەشكێنێت ..!!
%d9%85%d9%8a%d8%b3%d9%89

ڤيديۆ/ ميسى بە ئاسانى بەرگريكارانى يانەكەى تێكدەشكێنێت ..!!

لە ئێستادا يانەى بارشەلۆنەى پاڵەوانى وەرزى رابردووى لاليگا خاوەن بەهێزترين هڵى هێرشبردنە لە جيهاندا هەروەها خاوەنى باشترين ياريزانيشە كە ليۆنێل ميسى ئەرجەنتينيە, بەڵام ئەم سێ هێرشبەرە كوشندە لە بەرامبەردا هێڵێكى لاوازى بەرگرى هاوكاريان دەكات, بەتايبەتى لەم دواييەدا كە بەرگرى كارانى بارشەلۆنە ئاستيان وەك پێويست نەبوو, يانە كەتەلۆنيەكە زۆربەئاسانى گۆڵى لەسەر تۆمار دەكرا.

ئەمرۆ پێگەى فەرمى بارشەلۆنە ڤيديۆيەكى مەشق و راهێنانى ياريزانانى يانەكەيان بلاو كردەوە كە لە ڤيديۆكەدا ميسى بەدەر دەكەوێت و زۆربەئاسانى دەتوانێت بەرگبركارانى يانەكەى تێپەرێنێت و گۆڵ تۆماربكات.

بەرگريكارانى يانەى بارشەلۆنە باشترين بەرگريكارن كە لە جوڵانەوەكانى ميسى لە نێو ياريگادا تێبگەن, بەڵام ئەمە نەبوە رێگر كە ئەستێرە ئەرجەنتينيەكە گاڵتەيان پێبكات و خاڵى لاوازيان ئاشكرا بكات.

 

ئەوەى لە ڤيديۆكەدا دەردەكەوێت ئەوەيە كە ميسى بە ئاسانى بەرگريكارانى يانەكەى تێدەپەرێنێت, ئايا ئەمە بەهێزى ئاستى ليۆنێل ميسيە يان لاوازى ئاستى بەرگريكاران..؟

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*