Home / ئنگليز / رانێرى باسى كۆنتى راهێنەرى چێڵسى دەكات و نهێنيەك ئاشكرا دەكات..!
%d8%b1%d8%a7%d9%86%db%8e%d8%b1%d9%89

رانێرى باسى كۆنتى راهێنەرى چێڵسى دەكات و نهێنيەك ئاشكرا دەكات..!

بريار وايە ئەمرۆ سێ شەمە كاتژمێر ٩:٤٥ى شەو بە كاتى هەرێمى كوردستان هەردوو يانەى چێڵسى و ليستەرسيتى لە جامى ئنگليزى لە نێو ياريگاى كينگ پاوەر رووبەرووى يەك ببنەوە.

لە لێدوانێكى بۆ كەناڵى سكاى سپۆرت كلاوديۆ رانێرى سەبارەت بە راهێنەرى چێڵسى (ئەنتۆنيۆ كۆنتى تەمەن ٤٧ ساڵ) وتى: “كۆنتى يەكێكە لە راهێنەرە زۆر باشەكان, خاوەن تواناو مێشكێكى بەهێزە, لەگەڵ خولى ئنگليزى راهاتوە, هەرچەندە لە خولى ئيتالى زۆر جياوازە چونكە پريمەرليگ پێويستى كەمترى بە شوازى تاكتيكيە, بەڵام ركابەرى لە هەموو كاتێكدا هەيە, هەموو شتێكيش لە تۆپى پێدا چاوەرێى روودانى لێدەكرێت, بەتايبەت لە ١٠ خولەكەكانى كۆتايى لە هەمو ياريەك”.

رانێرى بۆ سكاى سپۆرتى ئاشكرا كرد و وتى: “دەمويست گرێبەست لەگەڵيدا واژۆ بكەم, بە تايبەتى ئەو كاتەى كە راهێنەرى فيۆرەنتينا بووم و كۆنتى ياريزانى يانەى يوڤانتۆس بوو, بەراستى ويستم هەريەكە لە دى ليڤيۆ و كۆنتى بهێنمە ريزەكانى يانەكەمەوە, بەڵام ئەوە رووى نەدا.

وتيشى: “كاتێك كە وەك راهێنەر بينيم راهێنەرى يانەى سييەنا بوو, پێش ئەوەى سەرپەرشتى هەلبژاردەى ئيتاليا بكات, لەو كاتەشدا راهێنەرى هەڵبژاردەى يۆنان بووم.

جێى ئاماژەيە يەكەم يارى كە كلاوديۆ رانێرى و ئەنتۆنيۆ كۆنتى وەك راهێنەر رووبەرووى يەك بوونەوە لە مانگى سێى ساڵى ٢٠١٢ بوو كۆنتى راهێنەرى يوڤانتۆس بوو, رانێرى راهێنەرى ئەنتەرميلان بوو, ئەو كات يوڤانتۆس توانى بە ئەنجامى (٢-٠) ياريەكە بباتەوە, هەروەئەوەش وايكرد دواى ئەو شكستە رانێرى واز راهێنەرايەتيكردنى يانەى ئەنتەرميلان بهێنێت.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*