Home / ئسپانيا / سەرۆكى نوێى يوفا كاميان بەباشتر دەزانێت ، ميسى يان رۆناڵدۆ..؟

سەرۆكى نوێى يوفا كاميان بەباشتر دەزانێت ، ميسى يان رۆناڵدۆ..؟

لە تازەترین لێدوانی ئەلیکساندەر چیفرینی سەرۆکی تازەهەڵبژێردراوی “یوفا”دا، سەرنجی خۆی لە بارەی ئاست و یاری کردنی هەر یەکە لە ڕۆناڵدۆی پورتوگالیی لە ڕیاڵ مەدرید و لیۆ مێسی ئەرجەنتینی لە یانەی بارشەلۆنەدا، دەخاتە ڕوو.

لەم بارەیەوە چیفرین دەڵێت: “هەردوو ئەستێرەکەی پورتوگال و ئەرژەنتین، خاوەنی جادوویەکی تایبەت بەخۆیانن.” لە بارەی ئەوەی کە ئایا کامیان باشترن، سەرۆکی یوفا دیبلۆماسیانەتر دەدوێت و دەڵێت: “ڕۆناڵدۆ یاریزانێکی بەهێزە و خاوەنی توانایەکی تایبەتە، لە کاتێکدا مێسی فەنان و جادووگەرە.”

بۆ پشتڕاست کردنەوەی قسەکانیشی، تازەترین نموونەی هەردوو ئەستێرە بەناوبانگەکەی سەردەم دەهێنێتەوە کە چامپیۆنزلیگدا مێسی هاتریکی لە دژی سێڵتیکی سکۆتلەندیی کردبوو، هەروەها ڕۆناڵدۆیش سەرکردایەتی ڕیاڵی کرد لە سەرکەوتنیاندا بەسەر لشبۆنەی یانەکەی پێشووتری خۆی.

هەروەک بیەوێت کە خۆی لە لایەنگیریی بپارێزێت، سەرۆکەکەی یوفا بەوە کۆتایی بە قسەکانی هێنا کە بە دڵنیاییەوە زۆر ڕێز لە هەردوو یاریزانەکە و یانەکانیشیان دەگرێت، بەوپێیەی کە خاوەنی جەماوەرێکی زۆرن لە ئەورووپا و تەواوی جیهانیشدا.

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*