Home / جيهان / ڕاهێنەرى تازە پێگەيشتوانى يانەى ڕزگارى لە كاتى ياريكردندا گيانى لەدەسدا

ڕاهێنەرى تازە پێگەيشتوانى يانەى ڕزگارى لە كاتى ياريكردندا گيانى لەدەسدا

شەوى ڕابردوو لە قەزاى كەلارى ناوەندى ئيدارەى گەرميان مامۆستا سۆما محمد ڕاهێنەرى تازە پێگەيشتوانى يانەى ڕزگارى لە كاتى ياريكردندا لە يەكێك لە ياريگا داخراوەكانى شارى كەلاردا گيانى لە دەسدا.

 مامۆستا سۆران بورهان كە هاوڕێى نزيكى مامۆستا (سۆما محمد)ى كۆچ كردووە و شەوى ڕابردووش پێكەوە ياريان كردووە تايبەت بە (كورد سپۆرت)ى ڕاگەياند “شەوى ڕابردوو لەگەڵ چەند هاوڕێيەک ياريمان دەكرد كە مامۆستا سۆما محمديشمان لەگەڵ بوو، پاش تێپەڕ بوونى نيوكاتژمێر لە ياريەكە پاش تۆمار كردنى گۆڵێك لەلايەن مامۆستا سۆماوە لە كاتى خۆشى دەربڕيندا سوجدەى برد و پاشان لەسەر لا كەوت، كە چووينە سەرى و بينيمان، بەپەلە گەياندمانە نەخۆشخانە، بەڵام بەداخەوە كە تا گەياندمانە نەخۆشخانە كۆچى دوايى كرد”
كورد سپۆرت پەيوەندى بە هەڵگورد محمد بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەى فرياكەوتنى شەهيد هەژارەوە كرد، ناوبراو لەو بارەيەوە ڕايگەياند شەوى ڕابردوو كەسێكيان هێناوەتە نەخۆشخانەكەمان لە كاتى ياريكردندا بارى تەندروستى تێكچووە، بەڵام بەداخەوە تا گەياندوويانەتە لاى ئێمە گەيانى لە دەسداوە”
مامۆستا سۆما محمد مامۆستاى پسپۆڕى بوارى پەروەردەى وەرزشە و ماوەى چەن ساڵێكە لە يەكێك لە ئامادەييەكانى ئەو شارە وانە دەڵێـتەوە و ساڵى ڕابردووش  ئەركى ڕاهێنەرايەتى تازە پێگەيشتوانى يانەى رزگارى گرتە ئەستۆ.
14442628_689831097835774_725760758_n

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

بارشەلۆنە لەگەڵ ئام ياريزانە گەشتۆتە رێككەوتن بۆ نوێكردنەوەى گرێبەستەكەى..

يانەى بارشەلۆنەى ئسپانى دوا بە دواى ياريەكەيان بەرامبەر يانەى يوڤانتۆسى ئيتالى لە جەولەى پێنجەمى قۆناغى ...