لۆران بلان: پێويستمان بە پلانى تۆكمە و چانسە بۆ سەركەوتن بەسەر ستيزن…

لۆران بلانى راهێنەرى يانەى پاريس سانجێرمانى فەرەنسى لە ميانى كۆنگرەيەكى رۆژنامەوانى سەبارەت بە ياريەكەى سبەينێيان رايگەياند, ئەمرۆ ئێمە هەڵبژێردراو نين بۆ ئەوەى بتوانين مانسيتى تێپەرێنين و سەربكەوين بۆ نيوەى كۆتايى چامپيۆنزليگ, ئەم لێدوانەى بلان لە كاتێكدايە كە بريار وايە سبەى شەو كاتژمێر ٩:٤٥م مانچستەرسيتى ببێتە ميوانى يانەى پاريس سانجێرمان, لە يارى چوونى چارەكى كۆتايى خولى يانە پاڵەوانەكان.

بلان لە كۆنگرە رۆژنامەوانيەكەدا وتى: “مانچستەرسيتى ئنگليزى يەكێكە لە يانە گەورەكانى ئەوروپا, دوويارى لەگەڵ ئەو يانەيەدا چاوەروانمان دەكات, پێويستە پلانى تۆكمەمان هەبێت بۆ ئەوەى سەركەوتوو بين, ئێمە دەستنيشان نەكراوين كە بتوانين بەسەر ستيزن سەربكەوين تەنانەت ئەگەر ئەوە بەراستى وا بێت ئەوا بەلاى منەوە گرنگ نيە, لەم قۆناغەدا هەموو جياوازيەكە تەنها چانسە.

وتيشى: ياريزانەكانم ئاگادار كردوەتەوە لە قورسى ئەو ياريەى كە بەرامبەر يانەيەكى وەك مانچستەرسيتى ئەنجامى دەدەين, دەبێت لە نێو ياريگاى خۆمان گۆڵەكەمان بە خاوێنى بهێڵينەوە, ئەمەش هەمان ئەو پلانەيە كە لۆران بلان بەرامبەر بە يانەى چێڵسى لە قۆناغى ١٦ ئەنجاميدا بەلام سەركەوتوو نەبوو.

بلان پێى وايە بۆ ئەوەى سەركەون پێويستە زياتر تۆپ لەلاى خۆيان بهێڵنەوە, وە هەوڵى تەواو بدەن بۆ تۆماركردنى گۆڵ بۆ ئەوەى جياوازى ئەنجاميان هەبێت بۆ يارى گەرانەوە, وە ئەوەشى گرنگە نەهێڵن گۆڵيان لێبكرێت.

هەروەها وتيشى ديماريا ئێستا لە باشترين ئاستيدايە, رۆژى شەمە بەهۆى ماندووبوونەوە كەلەگەل هەڵبژاردەى وڵاتەكەى يارى كردبوو نەيتوانى لە خولى فەرەنسى يارى بكات, بۆ ياريەكەى سبەى شەو ئامادە دەبێت.

لە كۆتايشدا راهێنەرە فەرەنسيەكە باسى هێرشبەرە ئەرجەنتينيەكەى ستيزنى كرد و وتى لەگەڵ يانەكەيدا دەگونجێت و لە تواناشيدايە لە هەر ساتێكدا بێت مەترسى بۆ سەر هێڵى بەرگرى پاريس دروست بكات.

 

نيشاندانى زياتر

كۆمێنتت چيە..؟

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.