Home / ئسپانيا / زەيندان پشتگيرى لە ئەستێرەيەكى بارشەلۆنە دەكات..

زەيندان پشتگيرى لە ئەستێرەيەكى بارشەلۆنە دەكات..

زينەدين زەيدانى ئەستێرەى فەرەنسى و راهێنەرى يانەى رياڵ مەدريدى ئسپانى بەرگرى لە نيمار داسيلڤاى بەرازيلى و هێرشبەرى يانەى بارشەلۆنە دەكات و دەڵێت هيچ واى نابينم كە نيمار لە ياريكردنى بەرامبەر ركابەرەكانى سوكايەتيان پێبكات.

بەمدوايە بەتايبەتى لە دواى يارى بارشەلۆنە بەرامبەر يانەى ليگانس لە هەفتەى چوارەمى لاليگا, نيمارى بەرازيلى رووبەرووى هێرشێكى زۆر بوويەوە لەلايەن شارەزايانى وەرزشى و بێژەرى ياريەكان و بەوە ناوزەند كرا كە كاتێك بارشەلۆنە ئەنجامى ياريەكەى يەكلاى كردبوويەوە نيمار سوكايەتى بە ياريزانەكانى يانەى ليگانس كردوە, بەوەى كە زۆر تۆپى لاى خۆى هێشتوەتەوە و لەكاتى برينى ياريزانەكان و مراوغە كردن, مايكڵ لاودرۆب لەو باريەوە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە نيمار شێوازى يارى مهارى و برينى وەك سووكايەتى بە ياريزانى ركابەرى بەكارهێناوە.

زيدان لەسەر ئەو قسانە ئەمرۆ لە كۆنگرەى رۆژنامەوانيەكەيدا كە بۆ يارى داهاتووى يانەى سازكرابوو كۆمێنتى خۆى هەبوو وتى: “پێم وايە ئێوە پێويستە لە خودى نيمار بپرسن لەسەر ئەو شێوازە ياريكردنە, چونكە تەنها نيما ئەوە دەزانێت, بەبرواى من مەبەستى سوكايەتى نەبوە بەهيچ كەسێك, هەركەسێك شێوازێكى تايبەتى خۆى هەيە بۆ ياريكرد”.

زيدان سەبارەت بە يارى نێوان (بارشەلۆنە و ئەتلەتيكۆمەدريد) كە سبەى شەو كاتژمێر ١١ ئەنجام دەدرێت وتى: “ئەو ياريەم هيچ بەلاوە گرنگ نيە, پێويستە بيرمان لاى ياريەكانى خۆمان بێت بۆ ئەوەى سەركەوتن بەدەست بهێنين نەك ئەوەى بير لە يارى يانەكانى تر بكەينەوە.

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*