Home / ئيتاليا / ژمارەو ئامارەکان پێش یاریی نێوان میلان ولاتسیۆ..
%d9%85%d9%8a%d9%84%d8%a7%d9%86-%d9%88-%d9%84%d8%a7%d8%b2%d9%8a%db%86

ژمارەو ئامارەکان پێش یاریی نێوان میلان ولاتسیۆ..

ئەمشەو کاتژمێر ٩:٤٥م بەکاتی هەرێمی کوردستان،یاریگای سانسیرۆی تایبەت بەمیلان، بە ناوبژيوانى ناوبژيوان (ماسا) یارییەکی تر لە باوەشدەگرێ، کەمليۆنان وەرزش دۆستی خولی ئیتاڵیا چاوەڕێی دەکەن.

ئەم شەو يارى نێوان (میلان و لاتسیۆ) گرنگترین یاری گەڕی پێنجەمی خولی ئیتاڵیایە، پێدەچێت ئەمشەو لاتسیۆ میوانێک یان نێچیرێکی ئاسان نابێت بۆ میلان، چونکە یانەکەی شاری ڕۆمای پایتەخت واتا لاتسیۆ، ئەیەوێت لەسەرئەنجامە باشەکانی بەردەوام بێت و سەربکەوێت بۆڕیزەکانی پێشەوە، یانەی میلانیش ئەیەوێ درێژە بەسەرکەوتنەکانی بدات، لەناویاریگاو لەبەردەم جەماوەرەکەی شەرمەزارنەبێت کوڕانی میلان دەیانەوێ سێ خاڵی تر پێشکەش بەجەماوەرەکەیان بکەن.

ئەمەی خوارەوەش گرنگترین ژمارەو داتاکانی نێوان دوو یانەکەی ئیتاڵیایە:

  • لەپێنج یاری ڕابردووی هەردوو یانەکە یانەی میلان یان کوڕانی ڕۆسۆنێری ٢ جاربراوەبون، لاتسیۆ يەك جار براوەبوە، تەنها جارێکیش هەردوو یانە یەکسان بوون.
  • لەوەرزی ڕابردوو لەیاریگای سانسیرۆ یارییەکە (١بە١) کۆتایی هات، لە ئۆڵۆمپیکۆ، میلان ٣بە١ یارییەکەی بردەوە.
  • لەکۆی ٢٨ یاری لەیاریگای سانسیرۆ میلان ١٤جار براوە بووە ١٤ ياريش يەكسان بوون تەنها‌ دوو يارى لاتسیۆ لە ناویاریگای سانسیرۆ براوە بووە.
  • لە ڕووبەڕوبونەوەی ئەم دوویانەیە، ئەنجامی١بە١ زۆرترین جار دووبارە بووەتەوە بەڕێژەی ١١جار هەردوو یانە یەکسان بوون.
  • یانەی میلان بەڕێژەی ١.٤٨ گۆڵ لەیەک یاریدا، کاتێک لەیاریگای سانسیرۆ یاری کردووە، یانەی لاتسیۆ ١.٢٤ گۆڵ کاتێک لەدەرەوەی یاریگای خۆی یاریکردووە.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*