ياياتۆرێ روو لەم يانەيەى ئيتاليا دەكات..

(ديميترى سيلۆك) بريكارى كارەكانى يايا تۆرێى ئيڤوارى: تۆرێ لە كۆتايى ئەم وەرزە مانسيتى جێدەهێڵێت, رەنگە لەگەل رۆبێرتۆ مانچينى بەردەوامى بە يارى كردن بدات.
وتيشى: ستيزن بەڵێنى نوێكردنەوەى گرێبەستەكەى پێدابوو بەڵام تا ئێستا هيچ نەكراوە و هەربۆيە لە كۆتايى ئەم وەرزە ئەگەرى زۆرە روولە ئيتاليا بكات.
ديميترى, ئاماژەى بۆ ئەوەش كردوە كە چەندين بۆنديان پێگەيشتوە و پێداچوونەوەى تێدا دەكەن بەڵام بريارى كۆتاييان نەداوە كە يانەى داهاتووى تۆرێ كام يانە دەبێت, ئەوەشى گرنگە بەلايانەوە تەنها پێشكەشكردنى ئاستێكى باشە نەك لايەنى ماددى.
شايانى باسە لەو ساتەوەى كە سيتى بەفەرمى رايگەياندوە كە وەرزى داهاتوو گوارديلا راهێنەرايەتى يانەكەيان دەكات راگەياندنەكان روويان لە تۆرێ كردوە و باس و خواستيان لەسەر رۆشتنى ئەو ياريزانە گەرمكردوە, ئەمەش دواى ئەوە دێت كە لە ساڵى ٢٠١٠ گوارديلا لە بارشەلۆنە گۆڵۆپى سەوى بۆ تۆرێ هەڵكردوە تا بارشەلۆنە بەجێ بهێلێت.
نيشاندانى زياتر

كۆمێنتت چيە..؟

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.