Home / ئيتاليا / ڤيديۆ/ میلان جارێکی تر لەبەرامبەر لاتسیۆ مێژوی دووبارەکردەوە..

ڤيديۆ/ میلان جارێکی تر لەبەرامبەر لاتسیۆ مێژوی دووبارەکردەوە..

یانەی میلان بەسەرکردایەتی کارلۆس باکا و مبای نیانگ لاتسیۆیان توشی شكست كرد و جارێکی تر مێژویان دوبارەکردەوە، کە ماوەی ٢٧ ساڵە لاتسیۆ لە ناویاریگای سانسیرۆ لەمیلانی نەبردووەتەوە.

دوێنێ شەو لە گەڕی پێنجەمی خولی ئیتاڵیا، لەناو یاریگای سانسیرۆی تایبەت بەیانەی میلان هەردوو یانەی میلان و لاتسیۆ بەیەکگەیشتن، یانەی میلان توانی بەئەنجامی ٢ گۆڵی بێ بەرامبەر یارییەکە بباتەوە.

لە ياريەكەدا يانەى ئەيسى ميلان گۆڵی یەکەمى لەڕێگەی یاریزان کارلۆس باکا لەخولەکی ٣٧ و گۆڵی دووەمیش لە رێگاى نيانگ لە خولەكى ٧٤ بە بەلێدانی سزا تۆماركرد.

یانەی میلان لەم وەزەدا ٣ بردنەوە و ٢ دۆڕانی هەیە و خاوەنی ٩ خاڵە بەشێوەیەکی کاتی ئێستا لەپلەی سێیەمدایە و چاوەڕێی ئەنجامی یارییەکانی ئەمشەودەکات, هەرچی یانەی لاتسیۆیە لەم وەرزەدا ٢ دۆڕاندن ٢ بردنەوە و یەکسانبونێكی هەیە و خاوەنی تەنها ٧ خاڵە، بەشێوەیەکی کاتی لەپلەی ٦ دێت.

هەروەها هەردوو یانە هەفتەی داهاتوو له خولی ئیتاڵیا، لەڕۆژی یەکشەمە یارییان هەیە، یانەی میلان دەبێتە میوانی فیۆرنتینا، یانەی لاتسیۆش لەناویاریگای ئۆڵۆمپیکۆی تایبەت بەخۆی، بەرامبەر ئیمپولی یاریدەکات.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*