ئەم شەو لە ميانى ياريەكانى هەفتەى پێنجەمى خولى پلەيەكى ئسپانيا يانەى رياڵ مەدريد لە نێو ياريگاى سانتياگۆ بێرنابيۆ ميواندارى لە يانەى يانەى ڤيارياڵ دەكات ئەم ياريە لە رووى ئامار و ژمارەكانەوە گرنگى تايبەتى خۆى هەيە.

ريال مەدريد ئێستا پێشەنگى خولى ئسپانى گرتوە و ڤيارياڵ دەيەوێت كورانى زيزۆ رابرگرێت و سێ خاڵى گرنگ بەدەست بهێنن, هەرچەندە ياريەكى قورسە و بردنەوە لە نێو بێرنابيۆ ئەستەمە, بەڵام لە تۆپى پێ هەموو شتێك چاوەرێى روودانە.

ژمارە و ئامارەكانى هەردوو يانە پێش ياريەكە:-

 

  • ريال مەدريد لە دواين حەوت يارى لە سەر يەك لە لاليگا براوە بوە, بەرێژەى چوار گۆڵ بۆ هەر ياريەك توانيويەتى گۆڵ بكات.
  • زينەدين زەيدان پێويستى تەنها بە يەك بردنەوەيە بۆ ئەوەى ژمارەى بردنەوە لەسەر يەكەكانى لە لاليگا پێوانەيى تۆمار بكات و بيگەيەنێت بە ١٧ بردنەوە كە ئێستا ١٦ بردنەوە بە ناوى زيدان و گوارديۆلاوە.
  • يانەى ڤيارياڵ لە دواين ١٦ يارى لە لاليگا لە نێو بێرنابيۆ نەيتوانيوە لە يانەى رياڵ مەدريد بباتەوە (١٢ شكست و ٤ يەكسان).
  • رياڵ مەدريد لە دواين سێ يارى وەرزى رابردوو لە نێو سانتياگۆ بێرنابيۆ هيچ گۆڵێكى تۆمار نەكردوە ئەمەش لە پێنج وەرزى رابردوو روى نەداوە.
  • ڤيارياڵ لە دواين ١٦ يارى بەرامبەر رياڵ مەدريد لە نێو بێرنابيۆ ٤٤ گۆڵى لێكراوە بە رێژەى (٢.٧٥) بەڵام توانيويەتى تەنها يەك يارى تۆرى گۆڵەكەى بەخاوێنى بهێڵێتەوە.
  • سامۆ كاستيليخۆ ياريزانى يانەى ڤيارياڵ تا ئێستا ١٤ هەڵەى لە لاليگادا كردوە, ئەمەش زۆرترە لە هەر ياريزانێكى يانەكانى ئسپانيا لەم وەرزەدا.
  • گاريس بەيڵى وێڵزى و ئەستێرەى يانەى رياڵ مەدريد يەكەم گۆڵى لە خولى ئسپانى بەرامبەر بە يانەى ڤيارياڵ تۆماريكردوە لە مانگى ئەويلوولى ساڵى ٢٠١٣ لە نێو ياريگاى مادريگال.
بڵاو كردنەوەى ئەم هەواڵە لە: