بريارە ئەم شەو لە نێو بێرنابيۆ ڤيارياڵ ببێتە ميوانى يانەى ڤيارياڵ لە چوار چێوەى ياريەكانى هەفتەى پێنجى لاليگا, پێدەچێت ئەم شەو شەوى بەختى ئەستێرە كۆلۆمبيەكە بێت و دواى چوار مانگ دابران لە بێرنابيۆ دواجار بگەرێتەوە پێكهاتەى سەرەكى يانەكەى, ئەويش دواى ئەوەى لە دوويارى رابردوودا بەرامبەر يانەكانى (سپۆرتينگ لشبۆنە و ئسپانيۆل) ئاستێكى باشى پێشكەش كرد.

يانەى رياڵ مەدريد بۆ ياريەكەى ئەمرۆ بەرامبەر ڤياريال رايگەياند دوو ئەستێرەى يانەكەى (مۆدريچ و كاسميێرۆ) ئامادە نابن, ئەمەش هەلێكى زێرين دەبێت بۆ جەيمس رۆدريگز بۆ ئەوەى بگەرێتەوە نێو بێرنابيۆ و بە شێوەى سەرەكى يارى بكات, جەيمس ماوەى زياتر لە چوار مانگە لە لايەن راهێنەرەوە پەراوێز خراوە و لە نێو بێرنابيۆ هيچ ياريەكى لەو ماوەيەدا ئەنجام نەداوە, بەدياريكراوى لە (٨/٥/٢٠١٦) كاتێك بەرامبەر ڤالانسيا يارى كردوە و رياڵ مەدريد ئەو ياريەى بە ئەنجامى ٢-٣ بردوە.

بڵاو كردنەوەى ئەم هەواڵە لە: