دواى سالێك دابران ڕۆناڵدینیۆ دەگەرێتەوە بۆ نێو ياريگاكان..

رۆناڵدينيۆ گاوچۆى بەرازيلى و ناسراو بە جادووگەرەكەى تۆپى پێ لە دەرگاى خولى پلە سێى مەكسيكيەوە دەگەرێتەوە بۆ ياريكردن.

لەو بارەيەوە پێگەى يۆرۆ سپۆرت هەواڵێكى بلاو كردوەتەوە و ئاماژەى بۆ ئەوە كردوە كە یانەی دیبۆرتیڤۆی مەکسیکی، لەپێگەی فەرمی خۆی لەفەیسبوک رايانگەياندوە كە بۆندیان لەگەڵ جادووگەرەکەی بەرازیل واتا ڕۆناڵدینیۆ مۆرکردووە, بەڵام ئەم هەواڵە تا ئێستا لە زارى رۆناڵدينيۆ خۆيەوە پشتراست نەكراوەتەو و پێدەچێت لە چەند رۆژى داهاتوو نهێنيەكانى ئاشكرا بكرێت.

رۆناڵدينيۆى تەمەن ٣٦ سال خاوەنى تۆپى ئاڵتوونيە كە لە ٢٠٠٥ بەدەستى هێناوە ماوەى زياتر لە ساڵێكە لە ياريگاكان دابراوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *