Home / ئەوروپا / بەپەلە, يوفا ناوى ئەو شارانەى ئاشكرا كرد كە ميواندارى لە يۆرۆى ٢٠٢٠ دەكەن

بەپەلە, يوفا ناوى ئەو شارانەى ئاشكرا كرد كە ميواندارى لە يۆرۆى ٢٠٢٠ دەكەن

يەكێتى تۆپى پێى ئەوروپى ناسراو بە “يوفا” ناوى ئەو شارانەى ئاشكرا كرد كە ميواندارى لە كۆتاييەكانى يۆرۆى ٢٠٢٠ دەكەن ئەمەش لە ميانى ئاهەنگى ئاشكرا كردنى دروشمى پاڵەوانێتيەكە كە لە لەندەنى پايتەختى بريتانيا بەرێوەچوو.

دواى ئەوەى جيانى ئينفانتينۆى سەرۆكى يەكێتى تۆپى پێى جيهان (فيفا) لە ساڵى ٢٠١٢ بيرۆكەكەيەكى پێشكەش كرد بەوەى يادى ٦٠ ساڵەى تەمەنى جامى نەتەوەكانى ئەوروپا بكرێتەوە, بۆ ئەو مەبەستەش بەكۆى دەنگى ئەندامانى يەكێتى تۆپى پێى ئەوروپا ناوى ئەو ١٣ شارە ئاشكرا كرا كە ميواندارى لە ياريە كۆتاييەكانى يۆرۆى ٢٠٢٠ دەكەن.

 

لەندەنى پايتەختى ئنگليتەرا يارى كۆتايى لە خۆ دەگرێت لەگەڵ دوو يارى لە نيوەى كۆتايى, هەروەها شارى ميونيخ لە (ئەڵمانيا), باكۆ (ئازەربايجان), رۆما (ئيتاليا), سان پترسبۆر (روسيا), كۆبنهاگن (دانيمارك), بودابست (هەنگاريا), ئەمستردام (هۆڵەندا), دبلن (ئێرلەندا), بوخارست (رۆمانيا), گلاسكۆ (سكوتلەندا), بلباو (ئسپانيا) ئەو ياريەكانى تر لە خۆ دەگرن.

 

پاڵاوتنەكان بۆ يۆرۆى ٢٠٢٠ لە مانگى ئازارى ٢٠١٩ بە ١٠ دە كۆمەڵە ئەنجام دەدرێت, تێيدا ٢٠ هەڵبژاردە راستەوخۆ سەردەكەون وەك يەكەم و دووەمى كۆمەڵەكان, لەگەڵ ٤ هەڵبژاردەى تر لە رێگاى پاشكۆ, كە كێبركێكانيان لە ئازاى ٢٠٢٠ دەستپێدەكات.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*