Home / ئسپانيا / زانيارى نوێ لەسەر پێكانەكەى مارسێلۆ..!!
FC Barcelona v Real Madrid CF - La Liga

زانيارى نوێ لەسەر پێكانەكەى مارسێلۆ..!!

دواى ئەوەى لە شەوى رابردوو لە ميانى ياريەكانى هەفتەى پێنجەمى خولى پلەيەكى ئسپانى ناسراو بە لاليگا رياڵ مەدريد ميواندارى لە يانەى ڤيارياڵ كرد, لە ياريەكەدا مارسێلۆى بەرازيلى دووچارى پێكان بوو بەناچارى ياريگاى بەجێهێشت.

لەو باريەيەوە ڕۆژنامەی (مارکا)ی ئیسپانی نزیک لەیانەی ڕیال مدرید بلاويكردەوە كە مارسیلۆى بەرازيليى و بەرگريكارى باڵى چەپى يانەى شاهانە بەهۆی کێشە یاخود ئازار لە ماسولکەکانی ڕانیدا، داوای لە زینەدین زیدانی ڕاهێنەر کردووە ئاڵوگۆڕی پێبکات.

ڕۆژنامەكە ئاماژەى بۆ ئەوە كردوە كە پێکانەکەی مارسیلۆ مەترسیدارنیە بەڵكوو تەنها ئازارە و بەم نزيكانە دەگەرێتەوە ناو ياريگاكان.

جێگاى ئاماژەيە مارسیلۆ لە بەرامبەر ڤیاڕیال كە ئەنجامى ياريەكە بە گۆڵێك بۆ هەردوولا يەكسان بوو، لەکۆتایی گێمی یەکەم، توشی پێکان هات و ياريگاى جێهێشت و کارڤال هاتەجێگاکەی.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*