Home / ئسپانيا / ماوەى دووركەوتنەوەكەى ليۆ ميسى ديارى كرا

ماوەى دووركەوتنەوەكەى ليۆ ميسى ديارى كرا

كەمێك پێش ئێستا يانەى بەرشەلۆنەى ئيسپانى لە حيسابى تايبەتى خۆى لە تۆڕى كۆمەڵايەتى تويتەر بڵاوى كردەوە كە ليۆ ميسى ئەرجەنتينى بەهۆى ئەو پێكانەى كە لەيارى يانەكەى بەرامبەر يانەى ئەتلەتيكۆ مەدريد توشى هات بۆ ماوەى سێ هەفتە لەياريگاكان دوور دەكەوێـتەوە.

يانەكە ئەوەشى بڵاو كردەتەوە كە ليۆ بەهۆى ئەو پێكانەى كە لە ماسوولکەکانی ڕانیدا توشى بووە ناتوانێت بۆ ماوەى سێ هەفتە يارى بكات،بەمەش يانە كەتەلۆنيەكە بێ بەش دەبێت لە تواناكانى هێرشبەرە ئەرجەنتينەكە لەياريەكانى سپۆرتينگ خيخۆن وسەلتافيگۆ لە خولى ئيسپانى و لە بەرامبەر يانەى مانچستەر ستى لە خولى يانە پاڵەوانەكانى ئەوروپا.

شەوى ڕابردوو لە يارى يانەكەى بەرامبەر يانەى ئەتلەتيكۆ مەدريد لە هەفتەى پێنجەمى لاليگا لە پاش تێ پەڕ بوونى ١٤ خولەك لە تايمى دووەم ميسى توشى پێكان هات و ئينريكى ناچار بوو بيهێنتە دەرەوەى ياريگاو ئەردا تۆران بكاتە جێگرەوەى.capture-20160922-022227

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*