Home / ئسپانيا / لويس ئنريكى و سيمۆنى دواى ياريەكە چيان وت..
%d8%a6%d9%8a%d9%86%d8%b1%d9%8a%d9%83%d9%89

لويس ئنريكى و سيمۆنى دواى ياريەكە چيان وت..

يارى لوتكەى هەفتەى پێنجەمى خولى لاليگاى ئسپانى كە لە نێو كامپ نۆ ئەنجامدرا لە نێوان يانەكانى (بارشەلۆنە ١-١ ئەتلەتيكۆمەدريد) بە ئەنجامى گۆڵێك يەكسان بوو.

لە دواى ياريەكە هەريەكە لە راهێنەرانى يانە كەتەلۆنى و مەدريديەكە لێدوانى خۆيان پێشكەش بە رۆژنامەنوسان كرد و باسى ياريەكەيان كرد.

 

ئينريكى وتى: “لە ياريەكى لەم شێوەيە پێويستە بە كەمترين زانيارى كۆتايى پێبهێنيت, ئێمە شايستەى ئەنجامى باشتر بووين, ركابەرەكەمان تەنها هەلێكى پێويست بوو وەك ئەوەى ماسكێرانۆ كەوت و ئەمەش بوە هۆى يەكسان كردنى ئەنجامەكە, بەڵام ئەمە تۆپى پێيە و چاوەروان نەكراو نيە”.

وتيشى: “ئێمە باشتربووين لە هێرشبردن بەردەوام كۆنترۆڵى سێ بەشى ياريگامان كردبوو, ئەوان باشتر بەرگريان دەكرد, ئێستا ئێمە بەتەنها لە سەرەتاداين, رێگايەكى دورودرێژ لەبەردەم هەموانە, ئەوەبەسە بۆ بيركردنەوەى لە بەدەستهێنانى نازناوەكە”.

سەبارەت بە پچكانى ميسى, ئنريكى وتى: “لەدەستدانى ميسى واتە لەدەستدانى تۆپى پێ, زۆرتر لەدەست ەدەين بەبێ ميسى, بەلام بەردەوام دەبين بەو بەهێزيەى راهاتووين لەسەرى, سەبارەت بە بۆسكێس, بۆسكێس هەستى بەئازار دەكرد, ئێمەش نامانەوێت ياريزانەكانمان بخەينە مەترسيەوە ئەمە كارێكى باوەرپێكراو نيە”.

 

لە لايەكى ترەوە ديێگۆ سيمۆنى وتى: “بەرگريكارانمان لە گێمى يەكەم وەك پێويست نەبوون لە هێلى هێرشبردنيشەوە هيچ هەلێكمان بۆ نەرەخسا, بەڵام ياريزانەكان پلانەكانى منيان جێبەجێكرد لە گێمى دووەم, بە تايبەتى لە ٢٠ خولەكى سەرەتا”.

 

وتيشى: “رووبەرووبوونەوەيەكى سەخت بوو, بارشەلۆنە كۆنترۆڵردنى تۆپى خۆش ئەوێت, ئێمە تەنها لە چاوەروانى هەلێكى زێرين بوويت (مورتەدا) بەڵام گێمى دووەم ئازايەتيمان نواند و بەرەو پێشەوە چووين”.

 

لە كۆتايدا سيمۆنى وتى: “بارشەلۆنە هەمووكات يانەيەكە رووبەروونەوەى قورسە, چونكە چەندين ياريزانى وەك ميسى و بۆسكێس و نيمار و گۆمێزى لەبەردەستە”.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*