Home / ئسپانيا / ئنێستا, لە نێوان ئنريكى و گوارديۆلا كاميان بەباشتر دەزانێت..!
%d8%a6%d9%8a%d9%86%d8%b1%d9%8a%d9%83%d9%89

ئنێستا, لە نێوان ئنريكى و گوارديۆلا كاميان بەباشتر دەزانێت..!

ئەندرێس ئنێستاى ئسپانى بە لێدوانێك سەبارەت بە ئاستى راهێنەرى ئێستاى و بەراوردكردنى بە گوارديۆلا راهێنەرى پێشووى هاندەرانى يانەكەى دووچارى شۆك دەكات.

لە لێدوانێكى بۆ راديۆى (كوبيە) لە دواى ياريەكەى بارشەلۆنە بەرامبەر ئەتلەتيكۆ كە بەيەكسان بوون كۆتايى هات ئنێستا ياريزانى هێڵى ناوەراستى بارشەلۆنە وتى: “گوارديۆلا دەزانێت و ئاگادارە لەسەر ئەوەى كە لەسەرى دەيڵێم لە چەند بۆنەيەكدا, ئەو مەرجەعى سەرەكيمە, ئەو پياوەيە كە زۆرشتى لێوە فێربوم, بەڵام سەبارەت بەوەى كە لەگەڵ ئنريكى كاميان باشترن دەڵێم ئنريكى”.

 

لە لێدوانەكانيدا ئنێستا ئارەزوو و ئاستى خۆشحاڵى خۆى دەربرى بەوەى لە ريزى يانە كەتەلۆنيەەدا بمێنێتەە تا ساڵى ٢٠١٨.

ئەم لێدوانەى ئنێستا بۆ راديۆ ئسپانيەكە هاندەرانى يانەكەى دووچارى شۆك كرد, چونكە گوارديلا ئەو راهێنەرەيە كە هاندەرانى بارشەلۆنە تا ئێستاش خۆشيان دەوێت و ئارەزوو دەكەن جارێكى تر بگەرێتەوە بۆ سەرپەرشتى كردنى كامپ نۆ.

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*