Home / ئنگليز / گرنگترين ئەو پێنج ياريزانەى كە بەبۆندى خراپى ئەم وەرزە دادەنرێن لەگەڵ يانەنوێكانيان
image

گرنگترين ئەو پێنج ياريزانەى كە بەبۆندى خراپى ئەم وەرزە دادەنرێن لەگەڵ يانەنوێكانيان

 

١– پۆل پۆگبا 109 مليون يۆرۆ – مانشستر يونايتد

ئەستێرە فەرەنسيەكە ئامادەبوو لەپێكهاتەىسەرەكى يانەى شەيتانە سورەكان  تائێستا لە خولى ئينگليزى و يۆرۆليگ توشى سێ دۆڕانى لەسەر يەك بوە ،هەروەها تائێستا نەيتوانيوە هيچ گۆڵێك دروستبكاو گۆڵ تۆمار بكا لەكاتێكا گرانترين ياريزانى جيهانە.

2 – لويس نانى 8.5 مليون يورو – فالنسيا

ئەستێرەى پرتوگالى لويس نانى تا ئيێستا نەيتوانيوە هيچ گۆڵێك دروستبكا، ڕێژەى لێدانە لاوازەكانى بەڕێژەى 16%.

3 – ستامبولى 8.5 مليون يورۆ – شالكه

ياريزان پێويستى بەكاتى زياترە تا لەگەڵ  يانەى شالكە ڕابێت ئەمەش بوەهۆكار كەستامبولى بۆندى لەگەڵ مۆربكا، بەڵام تائێستا ئاستێكى خراپ پێشكەش ئەكا ڕێژەى سەركەوتنى بەتەنها 28% ئەويش تەنها لە بڕينە هەوايەكان بوە ، هەرچەندە لەگەڵ وەرزى ڕابردوو لەگەڵ يانەى پاريس سان جيرمان ئاستێكى  نايابى پێشكەش كرد.

4 – حاتم بن عرفە مجانا – پاريس سان جيرمان

هەرچەندە ياريزان بەشێوەى خۆڕاى ڕويكردە يانەى پاريس سانجێرمان، بەڵام ئاستێكى نايابى پێش كەشكرد لەگەڵ يانەى نيس  ئەمەش واى لێكرد كە يەكێك بێت لە  پێنج ياريزانە ئاست بەرزەكەى وەرزى پێشووى  خولى فەرەنسى ، بەڵام لەگەڵ يانەى پاريس سانجێرمان نەيتوانيوە تا ئێستا بڕوا بە ڕاهێنەرى يانە نوێكەى ئۆناى ئيمرى بێنێت و  لە پێكهاتەى سەرەكى  يارى پێبكا .

5 – خيسێ رودريگيز 25 مليون يورۆ – پاريس سان جيرمان

هاندەرانى يانەى پاريس سانجێرمان پێشوازى گەرميان لەهاتنى ئەو ياريزانە ئيسپانيە كرد، ئەويش بەهۆى بڕواى تەواويان بەتواناكانى ئەو يايزانە . بەشدارى لەچەند ياريەكى يانەى پاريس سانجێرمانكردوەو تائێستا نەيتوانيوە ئاستێك پێشكەش بكا كە جێگاى خۆى لە پێكهاتەى سەرەكى  بكاتەوە ئەويش بەهۆى تۆمارنەكردنى گۆڵ و دروستنەكردنى گۆڵەوە .

SaManAmin

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*