Home / ئسپانيا / خوانفران لە نێوان (رۆناڵدۆ و ميسى و گريزمان) كاميان بەباشترين دەزانێت..
%d8%ae%d9%88%d8%a7%d9%86%d9%81%d8%b1%d8%a7%d9%86

خوانفران لە نێوان (رۆناڵدۆ و ميسى و گريزمان) كاميان بەباشترين دەزانێت..

بەرگريكارى ئسپانى ئسپانى و ياريزانى يانەى ئەتلەتيكۆمەدريد باسى باشترين ياريزان دەكات و پێى وايە ئەنتوان گريزمانى فەرەنسى و ياريزانى هاورێى باشترين ياريزانى ساڵى ٢٠١٦يە و شاستەى تۆپى ئاڵتوونيە.

لە لێدوانێكى بۆ راديۆى كاديناسێر, خوانفران وتى: “چاوەرێى ئەو پرسيارە بووم كە لێمى بكەن لەسەر باشترين ياريزانى جيهان, چونكە دڵنيام ئەوە پرسيارى هەموو راگەياندنەكانە”.

وتيشى: رۆژێك لە رۆژان, ژنەكەم پێى وتم كە پێى خۆش نيە بڵێم ئەم ياريزانە لەو ياريزانە باشترە, بەڵام دەبێت بە راشكاوانە وەڵام بدەمەوە, باشترين ياريزانەكان لە يانەى ئەتلتەتيكۆمەدريدە ئەوەش هەر من نايڵێم جيهان شاهێدى بۆ دەدەن.

سەبارەت بە باشترين ياريزانى جيهان بەدڵنييايەوە ئەنتوان گريزمان باشترين ياريزانى ساڵى ٢٠١٦يە, تاكە ياريزانى شايستەيە بۆ بەدەستهێنانى تۆپى ئاڵتوونى.

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*