Home / ئسپانيا / ڕياڵ مەدريد گورزێ كوشندەى بەركەوت پێش ڕووبەروبونەوەى لەگەڵ بروسيادۆرتمۆند

ڕياڵ مەدريد گورزێ كوشندەى بەركەوت پێش ڕووبەروبونەوەى لەگەڵ بروسيادۆرتمۆند

پاش ئەو پێكانەى كە لەيارى شەوى ڕابردووى يانەكەى بەرامبەر يانەى ڤياڕياڵ ل هەفتەى پێنجەمى لاليگا توشى هات مارسيلۆى بەرگريكارى باڵى چەپى يانە مەدريديەكە بۆ ماوەى دوو هەفتە لەياريگاكان دووردەكەوێـتەوە.

ڕۆژنامەى “ماركا”ى ئيسپانى كەمێك پێش ئێستا بڵاوى كردەوە كە تەواوى پشكنينە پزيشكيەكان بۆ مارسيلۆى بەرازيلى ئەنجامدراوەو دەركەوتوە ناوبراو پێکان لە ماسولکەکانی قاچی ڕاستی هەيە و پيويستى بە دوو هەفتە پشو هەيە بۆ گەڕانەوە بۆ ياريگا.

ڕۆژنامەكە ئەوەشى ئاشكرا كردووە كەزيدانى ڕاهێنەر ناتوانێ سود لە تواناكاى بەرگريكارە بەرازيليەكە وەربگرێت لە سێ يارى داهاتووى يانەكەى لە بەرامبەر يانەكانى لاس پالماس و ئيبار لە خولى ئيسپانى و لەبەرامبەر يانەى بروسيا دۆرتمۆندى ئەڵمانى لە خولى يانە پاڵەوانەكاى ئەوروپا كە بڕيارە ڕۆژى سێ شەممەى داهاتوو لە خولى دووەمى قۆناغى كۆمەڵەكان ڕووبەڕوى يەك ببنەوە.

 

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

پێكهاتەى نمونەيى هەفتەى يەكەمى لاليگا بڵاوكرايەوە..

وەرزێكى نوێى خولى لاليگاى ئسپانى دەستى پێكرد و ياريەكانى هەفتەى يەكەمى كۆتايى هات, هەريەكە لە ...