ئەنچيلۆتى جياوازى نێوان ڕياڵ مەدريد و بايرن ميونخ دەخاتە ڕوو

كارلۆ ئەنچيلۆتى ئيتالى و ڕاهێنەرى پێشوى يانەى ڕياڵ مەدريد و ئێستاى يانەى بايرن ميونخى ئەڵمانى لە چاوپێكەوتنێكيدا لە گەڵ ڕۆژنامەى “ليكيپ”ى فەرەنسى جياوازى نێوان يانەى ڕياڵ مەدريد و يانەى بايرن ميونخ دەخاتە ڕوو.

لەوەڵامى پرسيارێكى ڕۆژنامە فەرەنسيەكە كە ئاراستەى كارلۆى كردبووكە  جياوازى نێوان ڕياڵ مەدريد و بايرن ميونخ لە چيدا دەبينى ڕاهێنەرە ئيتاليەكە ڕاشكاوانە نامەيەكى ئاراستەى فلۆرنتينۆ پێرێزى سەرۆكى يانەى ڕياڵ مەدريد كردوو وتى “بايرن ميونخ و ڕياڵ مەدريد تا ڕادەيەك وەكو يەكن و لەيەكەوە نزيكن ، بەڵام جياوازى نێوان ئەو دوويانەيە ئەوەيە كەمن  هەڵسو كەوت لەگەڵ سەرۆكى بايرن و دەستەى كارگێڕى يانە دەكەم كە هەموويان ياريزانى پێشوى تۆپى پێن و بەباشى لە تۆپى پێ تێ دەگەن”

كارلۆ ئەنچيلۆتى ئيتالى توانى لەوەرزى ٢٠١٣ /٢٠١٤ بۆ جارى دەيەم  لە مێژووى خۆيدا يانە مەدريديەكە بەنازناوى خولى يانە پاڵەوانەكانى ئەوروپا شادبكاتەوە.

 

 

نيشاندانى زياتر

كۆمێنتت چيە..؟

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.