Home / ئيتاليا / بەوێنە // ئەنتەرميلان گابى گۆڵى بە هاندەرانى يانەكە ناساند

بەوێنە // ئەنتەرميلان گابى گۆڵى بە هاندەرانى يانەكە ناساند

ئا / ديلان كەريم
يانەى ئەنتەر ميلانى ئيتالى بەشێوەيەكى فەرمى ئەمڕۆ پێنج شەمە هێرشبەرى بەرازيلى گابرێل باربوساى بە دەزگاكانى ڕاگەياندن ناساند پاش ئەوەى يانە ئيتاليەكە لە سێ هەفتەى ڕابردوودا گواستنەوەى باربوساى لە يانەى سانتۆسى بەرازيليەوە ڕاگەياند.
يانە ئيتاليەكە ئەوەشى بڵاو كردەتەوە كە هێرشبەرە تەمەن ٢٠ ساڵە بەرازيليەكە بە بڕى ٢٩,٥ مليۆن يۆرۆ پەيوەندى بەيانەكەيانەوە كردووە بۆ ماوەى چوار وەرز.
گابرێڵ باربوسا كە بە گابى گۆڵ ناسراوە لەگەڵ هەڵبژاردەى وڵاتەكەى لە ئۆلۆمپيادى ڕيۆى ٢٠١٦ى بەرازيل توانى مەدالياى زێڕ بەدەست بێنت و لەو پاڵەوانيەتيەدا سێ گۆڵى تۆمار كرد.
2016-09-22_175436 download

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*