Home / ئەوروپا / لوسيۆ پێنج يانە بۆ بردنەوەى نازناوى ئەم وەرزەى چامپيۆنزليگ دەپاڵێوێت
lucio

لوسيۆ پێنج يانە بۆ بردنەوەى نازناوى ئەم وەرزەى چامپيۆنزليگ دەپاڵێوێت

لوسيۆى بەرگريكارى پێشوى هەڵبژاردەى بەرازيل پێنج يانە بۆ بردنەوەى نازناوى ئەم وەرزەى خولى يانە پاڵەوانەكانى ئەوروپا دەپاڵێوێت و لەسەروشيانەوە يانەى ڕياڵ مەدريدى پاڵەوانى وەرزى ڕابردووە.

بەرگريكارەكەى پێشوى بەرازيل هەريەك لەيانەكانى ڕياڵ مەدريد و بايرن ميونخ و بەرشەلۆنە بە پاڵێوراوى سەرەكى بۆ بردنەوەى نازناوى ئەم وەرزەى خولى يانە پاڵەوانەكان دەزانێت و هەروەها ئاماژەشى بە ترسناكى يانەى مانچستەر ستى كردووە لەگەڵ پيپ گوراديولاى ئيسپانى،هەروەها بەهێزى يانەى يوڤانتوسيش لاى بەرگريكارە بەرازيليەكە هۆكارێكە بۆ ئەوەى ئەو يانە نزيك بێت لە بردنەوەى نازناوى ئەم وەرزەى چامپيۆنزليگ.

لوسيۆ لە لێدوانێكيدا بۆ دەزگاكانى ڕاگەياندن سەبارەت بەي انەى يوڤانتوس وتى ” يوڤانتوس بۆ بردنەوەى نازناوى ئەم وەرزەى خولى يانەپاڵەوانەكانى ئەوروپا هەوڵى جدى دەدات،تيپەكە بەرەو پێ چونى باشى بەخۆوە بينيە دەرفەتێكى باشە بۆ ئەوان بەڵام لەخولەكەدا ڕياڵ مەدريد هەيە كەبەردەوامە لە پێشكەشكردنى ئاستى بەرزو هەروەها بايرن ميونخ و بەرشەلۆنەش دەبينين لە خولەكە”

بەرگريكارەكەى پێشوى سامبا لە كۆتاى لێدوانەكەشيدا ئەوەشى وت”مانچستەر سيتى تايبەتمەندى خۆى  هەيە لەسەر هەموو يانەكان كە خاوەنى پيپ گوارديۆلايە چونكە ئەو ڕاهێنەرە هەست و ئەقڵى بردنەوەى هەيە بەردەوام،لەسەر ئەوەش ڕاهاتوو كە هەميشە جامى يانەپاڵەوانەكان بباتەوەو ئەبێتە ڕكابەرێكى سەرەكى بێ گومان.

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*