Home / ئنگليز / دەوڵەمەند ترين پياوى ئەفريقا يانەى ئارسناڵ دەكرێت..

دەوڵەمەند ترين پياوى ئەفريقا يانەى ئارسناڵ دەكرێت..

ملياردێرێكى نێجيرى بە ناوى (ئاليكۆ دانگۆت) رايگەياند كە بەنيازە لە ماوەى داهاتوودا يانەى ئارسناڵى ئنگليزى بكرێت, بۆ ئەوەى سەرلە نوێ يانەكە بنيات بنێتەوە بەشێوەيەكى بەهێزتر لە ئێستا, بۆ ئەوەى دەستكەوتە ناو خۆيى و ئەوروپيەكان بەدەست يهێنێت.

ملياردێرە نێجيريەكە لە لێدوانێكى بۆ گۆڤارى (Bloomberg) سەبارەت بە تواناى بۆ كرينى يانەى ئارسناڵ وتى: “بەلێ تا ئێستاش ئارەزووى كرينى يانەى ئارسناڵم هەيە, بەڵام كارەكە تەنها پەيوەندى بە كرينى بەشەكانەوە نيە, چونكە دەبێت گرنگى پێبدەيت, ئەوەش لە ئێستادا مەحاڵە لەبەر ئەوەى گرووپەكەم سەرقاڵى پرۆژەيەكن كە نرخەكەى سەرووى ٢٠ مليار دۆلارە”.

وتيشى: “چەندين پرۆژەى گەورەم بەسەركەوتووى بەرێوە بردوە بەڵنياييەوە دەشتوانم يانەيەك بەبەهێزيەوە بەرێوە بەرم, بەڵام پێويستە لە ئێستادا لە كارەكانم رووبەروى چەندين كارى مەحاڵ ببمەوە, پێدەچێت سێ تا چوار ساڵى تر كاتى باشم لەبەر دەست بێت بۆ ئەوەى يانەى ئارسناڵ بەرم بەرێوە”.

بە پێى گۆڤارى (Forbes) ئاليكۆت دانگۆت بە دەوڵەمەنترين پياوى ئەفريقا هەژمار دەكرێت مولكەكانى دەگاتە ١٣ مليار دۆلار, ئەو ملياردێرەيە كە لە چەند ساڵى رابردوو ويستى ١٥% پشكەكانى يانەى ئارسناڵ بكرێت بەڵام لە كرينى پەشيمان بوويەوە.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*