كۆستا لە پێناو ئەتلەتيكۆ يانەيەكى فەرەنسى رەتكردەوە..

رۆژنامەكانى فەرەنسا لە هەواڵێكياندا بلاويانكردەوە كە هێرشبەرى ئسپانى و ياريزانى يانەى چێلسى لەندەنى رەتيكردوەتەوە كە لە وەرزى رابردوو روو لە يانەى پاريس سانجێرمانى فەرەنسى بكات.

لەو بارەيەوە رۆژنامەى فرانس فوتبۆڵى فەرەنسى ئاشكراى كردوە كە ديێگۆى بەرەگەز بەرازيلى لە گرێبەستێكى ئاڵووگۆريدا رەتيكردوەتەوە وەرزى رابردوو برواتە يانەى پاريس سانجێرمانى پاڵەوانى وەرزى رابردووى خولى فەرەنسى بكات و لە بەرامبەريشدا داڤيد لويز بێتە چێڵسى.

رۆنامەكە ئاماژەى بۆ ئەوە كردوە كە يانەى بلوز پێشوازيان لەم پێشنيارە كردوە بەڵام كۆستا رازى نەبوە و رەتيكردوەتەوە, ئەمەش بەهۆى ئەوەى كۆستا حەز دەكات بگەرێتەوە بۆ يانەى ئەتلەتيكۆمەدريد.

 

Pin It

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *