کۆستا دەگەرێتەوە مەدرید

دیێگۆ کۆستا, ھێرشبەری ئیسپانی یانەی چێلسی ئینگڵتەرا دەیەوێت جارێکی تر بگەرێتەوە ریزەکانی پێشووی یانەکەی, بۆیە بەرپرسانی ئاتلەتیکۆ مەدرید لە ھەوڵی ئەوەدان ئەو یاریزانە بگەرێننەوە یانەکەیان.

ئەمرۆ رۆژنامەی ” Marca”ـی وەرزشی ئیسپانیا ئاشکرای کرد, دیێگۆ سیمیۆنێ دوای جێھێشتنی ریزەکانی یانەکەی لەلایەن کۆستا, ھیچ کاتێک نەیتوانی شوێن گرەوەیەکی باش بۆ ئەو یاریزان ەبدۆزێتەوە, ھەرچەند دووجار مارتینێز و ماندزۆکیچی گواستەوە ریزەکانی, بەڵام ئەو دو ویاریزانە ھیچ کاتێک نەیانتوانی ببن بە شوێنگرەوەیەکی باش بۆ کۆستا, بەم ھۆیەوەش سیمیۆنێ ئارجانتینی دەیەوێت ھێرشبەری ئیسپانی بگەرێننێتەوە ریزەکانی یانەکەی.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی ئاشکرا کردووە, گواستنەوەی کۆستا بۆ مەدرید ئەستەم نیە, چونکە خودی ئەو یاریزانە حەزی لە لەندەن نیە و دەیەوێت جارێکی تر بگەرێتەوە مەدرید.

نيشاندانى زياتر

كۆمێنتت چيە..؟

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.