Home / ئسپانيا / لێدوانەكانى زيزۆ لەسەر ياريەكەى لاس پالماس, هەروەها باسى كيلۆر ناڤاسيش دەكات..

لێدوانەكانى زيزۆ لەسەر ياريەكەى لاس پالماس, هەروەها باسى كيلۆر ناڤاسيش دەكات..

زينەدين زيدانى راهێنەرى يانەى رياڵ مەدريدى ئسپانى رايگەياند كيلۆر ناڤاسى گۆڵپارێزى يانەكە ئامادەيە بۆ ئەنجامدانى يەكەم يارى خۆى لە وەرزى نوێى لاليگا بەرامبەر يانەى لاس پالماس كە رۆژى شەمە ئەنجامى لە هەفتەى شەشەمى لاليگا ئەنجامى دەدەين.

 

كيلۆر ناڤاس لە يارى كۆتايى خولى يانە پاڵەوانەكانى وەرزى رابردوو بەرامبەر بە يانەى ئەتلەتيكۆ مەدريد كە لە ٢٨ ئايارى ئەمساڵ ئەنجامدرا دووچارى پێكان بوو لە پێى چەپى, بەمەبەستى چارەسەركردن ماوەيەكى زۆرە لە ياريگاكان دابراوە.

رۆژى هەينى لە كۆنگرەيەكى رۆژنامەوانى كەبەمەبەستى ياريەكەيان بەرامبەر لاس پاڵماس بەسترا بوو زيدان بە رۆژنامەنووسانى راگەياند: “كيلۆر گەرايەوە لامان و بۆ ياريەكەى سبەى لە پێكهاتەى سەرەكيدايە, ئەو ياريزانێكى زۆر گرنگى يانەكەمانە”.

وتيشى: “لەگەل گۆڵپارێزەكانى تر بە تايبەتى كاسيا قسە دەكەم بۆ ئەوەى كاتێك دابنێين تا بتوانن يارى بۆ ريال بكەن”.

زيدان ئاماژەى بۆ ئەوە كرد كە هەريەكە لە مارسێلۆى بەرگريكارى لاى چەپ و كاسمێرۆ ياريزانى هێڵى ناوەراست بۆ ياريەكەى سبەى بەهۆى پێكانەوە دورخراونەتەوە, مارسێلۆ بە هۆى ئازارى ماسوولكەكانى و كاسيمێرۆش بەهۆى شكانى يەكێك لە ئێسكەكانى پێى.

دەشڵێت: لەدەستدانى دوو ياريزانى سەرەكى جێگاى نيگەرانيە, بەڵام چارمان نيە و ناتوانين هيچ لەو باريەوە بكەين, هيچ ياريزانێكمان نيە وەك كاسيمێرۆ يارى بكات, بەڵام نابێتە كێشە, چونكە ليستێكى گەورەى ياريزانانمان لەبەردەستەوە گۆرانكارى ئەنجام دەدەين.

سەبارەت بە يەكسان بوونى بارشەلۆنە دواى چوونە دەرەوەى ميسى كە دووچارى پێكان بوويەوە زيدان وتى: “بارشەلۆنە بەبێ ميسى بارودۆخى زۆر خراپە, ميسى ميسيە دەزانين چى بۆ يانەكەى دەكات, كارەكە بەبێ ميسى زۆر جياواز دەبێت”.

جێگاى ئاماژەيە يانەى رياڵ مەدريد بە ١٣ خاڵەوە لە پێشەنگى ريزبەندى يانەكانى لاليگايە و ئەمرۆ شەمە لەميانى هەفتەى شەشەم لە نێو ياريگاى (گران كاناريا) كاتژمێر ٩:٤٥ى شەو بەرامبەر بە يانەى لاس پالماس يارى دەكات .

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*