Home / ئسپانيا / ميسى پەيامێك ئاراستەى هاندەرانى دەكات..
ميسى

ميسى پەيامێك ئاراستەى هاندەرانى دەكات..

ئەستێرەى ئەجەنتينى و هێرشبەرى يانەى بارشەلۆنەى ئسپانى ليۆنێل ميسى, دواى ئەوەى كە راگەيەندرا بۆ ماوەى سێ هەفتە بەهۆى پێكانەوە لە ياريگاكان دوور دەكەوێتە, دوێنێ هەينى لە رێگاى تۆرى كۆمەڵايەتى فەيسبووكەوە پەيامێكى ئاراستەى هاندەران و عاشقانى كرد.14463301_1513951405291115_2743728166092448128_n

ميسى لە پەيامەكەيدا سەرەتا سوپاسى يانەى بروسيا مونشگلادباغى ئەڵمانى كرد چونكە هەواڵيان پرسيوە و هيواى سەلامەتيان بۆ خواستوە, هەروەها پەيامێكى تايبەتيشى ئاراستەى هاندەرانى كرد.

ميسى بۆ هاندەرانى دەڵێت: “دەمەوێت زۆر سوپاس هەموو ئەوانە بكەم كە هاوخەمم بوون و هەواڵيان پرسيوم, پێدەچێت وا پێويست بكات بۆ ماوەيەك بوەستم و پشوو بدەم, لە پێناو گەرانەوە بە شێوەيەكى باشتر و بەهێزتر”.

جێگاى ئاماژەيە كە يانەى بروسيا مونشگلادباغى ئەڵمانى لە رۆژى چوار شەمەى ئەم هەفتەيە لە قۆناغى كۆمەڵەكانى خولى يانە پاڵەوانەكانى ئەوروپا لە نێو ياريگا بروسيا پارك ميواندارى لە يانەى بارشەلۆنە دەكات.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*