Home / جيهان / ڤيديۆ/ تۆڵۆز لە پاريس سانجێرمان بردەوە و كێبركێى پێشەنگى ريزبەندى دەكات..
download

ڤيديۆ/ تۆڵۆز لە پاريس سانجێرمان بردەوە و كێبركێى پێشەنگى ريزبەندى دەكات..

شەوى رابردوو لە ميانى ياريەكانى هەفتەى حەوتەمى خولى پلە يەكى فەرەنسى يانەى تۆڵۆز ميواندارى لە يانەى پاريس سانجێرمان كردوو توانى بە ئەنجامى دوو گۆڵى بێبەرامبەر لێى بباتەوە.

لە ياريەكەدا خاوەن ياريگا يانەى تۆڵۆز توانى لە خولەكەكانى ٤٨ و ٧٩ لە رێگاى ياريزانان (جان بۆديگێر و جيمى دۆماز), گۆڵى يەكەم لە بە لێدانى سزا تۆمار كرا, هەروەها لە ياريەكەدا و لە خولەكى ٧٩ سێج ئۆريە بەرگريكارى بەرگەز ئيڤوارى و ياريزانى يانەى پاريس سانجێرمان بەهۆى ئەوەى دوو كارتى زەردى هەبوو كرايە دەرەوە.

بەم ئەنجامە يانەى تۆڵۆز كۆى خاڵەكانى گەياندە ١٤ خاڵ و لە پلەى دووەمدا دێت لە بەرامبەريشدا يانەكەى پايتەختى فەرەنسا لەم وەرزە دووچارى دووەم شكست بوويەوە و بە ١٣ خاڵەوە دابەزى بۆ پلەى سێيەم, بەم شێوەيەش راهێنەرى ئسپانى ئۆناى ئيمرى لە دۆخێكە هيچ راهێنەرێك حەسودى پێنابات.

ڤيديۆ/

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*