Home / ئسپانيا / خەمى لەدەستدانى ميسى تەواو نەبوو, كێشەيەكى تر بەرێكى بارشەلۆنە دەگرێت..
Football Soccer - Barcelona v Valencia - Spanish Liga BBVA - Camp Nou stadium, Barcelona

خەمى لەدەستدانى ميسى تەواو نەبوو, كێشەيەكى تر بەرێكى بارشەلۆنە دەگرێت..

يانەى بارشەلۆنە گورزێكى كوشندەى نوێى بەهێزى بەركەوت, ئەويش دواى ئەوەى ئەستێرەى يەكەمى يانەكە ليۆ ميسى دووچارى پێكان بوو وە بەو هۆيەشەوە بۆ ماوەى سێ هەفتە لە ياريگاكان دادەبرێت, دوێنێ هەينى بە بريارێك كە لەلايەن دادگاى باڵاى ولاتى ئسپانياوە دەرچووبوو, برياردرا بە سەرلەنوێ لێكۆڵينەوە كردن لە دۆسيەى پەيوەندى كردنى نيمار داسيلڤا بە يانەى بارشەلۆنە.%d9%86%d9%8a%d9%85%d8%a7%d8%b1-%d8%af%d8%a7%d8%b3%d9%8a%d9%84%da%a4%d8%a7

بەپێى ئەو هەواڵانەى كە رۆژنامەكانى وڵاتى ئسپانيا بلاويان كردوەتەوە, بەشى چوارەم لە دادگاى بالاى ئسپانيا بريارێكى دەركردوە لەسەر سەرلەنوێ لێكۆڵينەوە كردن لە دۆسيەى پەيوەندى كردنى نيمار لە يانەى سانتۆسەوە بۆ يانەى بارشەلۆنە.

هەروەها ئەوەش هاتوە كە تۆمەتەكان پەيوەندى بە فێڵ و گەندەڵى كردن لە پارەوە هەيە لە گرێبەستەكەى نيمۆ, هەرچەندە دۆسيەى لە رابردوودا بە تەواوى داخرا بەڵام بەهۆى ئەوەى رێوشوێنە ياساييەكانى دۆسيەكە وەك خۆى جێبەجێنەكراوە برياردراوە بە سەرلە نوێ لێكۆڵينەوە كردن.

 

جێى ئاماژەيە دۆسيەكەى نيمار ماوەى ساڵێك لە ئسپانيا باس و خواسى لەسەر بوو, ئەمەش بوەهۆى ئەوەى زيان بە بارشەلۆنە بگەيەنێت, تەنانەت سەرۆكى يانەكە بەو هۆيەوە دەستى لەكار كێشايەوە ئەويش چونكە تۆمەتبار كرابوو كە دەستى لە گەندەڵى لە گرێبەستەكەى نيماردا هەيە, هەروەها باوكى نيماريش بەهەمان شێوە لە چوارچێوەى ئەم تۆمەتانەيە, ئەمەش كاريگەرى زۆر خراپى لەسەر ئاستى نيمار دەبێت.

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*