Home / ئسپانيا / زيدان توڕەبوە و بەدەنگى بەرز هاوارى بەسەر ياريزانان كردوە بزانە بۆچى واى كردوە !
untitled

زيدان توڕەبوە و بەدەنگى بەرز هاوارى بەسەر ياريزانان كردوە بزانە بۆچى واى كردوە !

ڕاهێنەرى فەرەنسى زينەدين زيدان توڕەبونى خۆى لەبەرامبەر دابەزاينى ئاستى تيپەكەى ئاشكرا كرد ،ئەويش  بەهۆى ئەوەى كەلەدوويارى پێشوو بەرامبەر سپۆرتينگ ليشبونە لە يانە پاڵەوانەكانى ئەوروپا بە شێوازێكى زۆر سەخت ياريەكەيان بردەوە ئەويش لە كۆتايەكانى يارى توانيان گۆڵى پێشكەوتن تۆمار بكەن و هەروەها لەبەرامبەر يانەى فياڕياڵ لە خولى ئيسپانى  توشى يەكسان بوون بوون .

ڕۆژنامەى ماركا ئاشكرايكرد كە زينەدين زيدان بەدەنگى بەرز لەژوورى خۆگۆڕين بەسەر ياريزانانا دەنگى بەرزكردوەتەوەو بەتايبەتى لەنێوانى كاتى پشوى ياريەكەيان بەرامبەر فياڕياڵ بەياريزانانى وتوە كە ئێوە بەباشى خۆتان نەگونجاندوە لە كەشى ياريەكە بەتايبەتى لەكاتى دەستپێكرنى ياريەكە .

ڕۆژنامەكە ئەوەى ڕاگەياند كە زۆرتوڕە بوونى زيدان لە دواى  ياريەكە بوەبەرامبەر فياڕياڵ كاتێ بە يەكسانبوون كۆتاى هات  كەنەيتوانيوە ژمارە پێوانەكەى گوارديۆلابشكێنێ ئەويش تۆماركردنى ١٧ يارى لەسەر يەك بردنەوە كەئەو ڕهێنەرە ئيسپانيەتوانى ١٦يارى لەسەريەك لەخولى ئيسپانى بێ دۆڕان و يەكسان بوون بباتەوە لەگەڵ يانەى بەرشەلۆنە.

يانەى ڕياڵ مادريد لەبەرامبەر هەلێكى زێڕين بوو بۆئەوەى بتوانێ ژمارەيەكى پێوانى  نوێ تۆمار بكا ئەويش  لەسەر حسابى يانە ڕكابەرەسەرسەختەكەى ئەويش بەرشەلۆنەيە .

بەم پێيە يانەى ڕياڵ مادريد لەشكاندنى ژمارە پێوانەيەكەى پيپ گوارديۆلا بێ هيوا بوو كە هۆكارى سەرەكى توڕەبونى زينەددين زيدان بوو لەياريزانانى يانەكەى  لەهەمانكاتيشا  دابەزينى ئاستى ياريزانەكاى بوو لە دوو يارى ڕابردوو .

يانەى ڕياڵ مادريد لە پێشەنگى خولى ئيسپانيە بە كۆكردنەوەى ١٣ خاڵ لەدواى ئەويش يانەى ئەتلەتيكۆمادريد دێت بە كۆكردنەوەى ١١ خاڵ و لەپلەى سێهەميش يانەى بەرشەلۆنە دێت بەكۆكردنەوەى ١٠حاڵ .

 

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*