Home / ئسپانيا / پێكهاتەى چاوەروانكراوى رياڵ مەدريد بۆ بەرامبەر لاس پالماس..

پێكهاتەى چاوەروانكراوى رياڵ مەدريد بۆ بەرامبەر لاس پالماس..

ئەمرۆ شەمە كاتژمێر ٩:٤٥م شەو بەكاتى هەرێمى كوردستان لە ميانى ياريەكانى هەفتەى شەشەمى لاليگا يانەى رياڵ مەدريد دەبێتە ميوانى يانەى لاس پالماب, بۆ ئەو مەبەستەش رۆژنامەى ئاسى ئسپانى پێكهاتەى پێشبينيكراوى رياڵ مەدريدى بۆ بەرامبەر لاس پالما بلاو كردەوە.

لە پێكهاتە پێشبينيكراوەكەى رۆژنامەى ئاسدا رياڵ مەدريد بەبێ كاسيمێرۆ و مارسێلۆ و پيپى و فابيۆ كۆنترا و رووبەرووى لاس پالماس دەبێتەوە, بەڵام هەريەكە لە جەيمس رۆدريگز و تۆنى كروس و مۆدريچ لە ناوەندى ياريگا دەبن, هەروەها سيانەى رۆناڵدۆ و بەيڵ و بنزيمە هێڵى هێرشبردن پتەو دەكەن.

رۆژنامەكە ئاماژەى بۆ ئەوە كردوە كە لە ياريەكەى ئەمرۆ كيلۆر ناڤاس لە پێكهاتەى سەرەكى دەبێت و يەكەم يارى خۆى بۆ مێرەنگى ئەنجام دەدات لە وەرزى نوێ, ئەويش دواى ئەوەى ماوەيەكى زۆرە بەهۆى پێكانەوە لە ياريگاكان دوركەوتوەتەوە.

پێكهاتەى پێشبينيكراوى رياڵ مەدريد:

 

گۆڵپارێز: كيلۆر ناڤاس.

بەرگرى: كارڤەخال, رامۆس, ڤاران, دانيلۆ.

ناوەراست: كروس, مۆدريچ, جەيمس رۆدريگز.

هێرشبەر: رۆناڵدۆ, بنزيمە, بەيڵ.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*